... * وێبلاگی ته‌وار فیلتێر کرا * ...
سڵاو له سه‌رجه‌م شۆڕشگێرانی نیشتیمانه پارچه پارچهکهمان .
سڵاو بۆ ژنانی تێکۆشه‌ر و نه‌سره‌وتووی بێبه‌ش .
سڵاو بۆ هه‌موو زاره به‌سراوه‌کانی هاوار .

هاوڕێیانی هێژا وێبلاگی ته‌وار " ئازادی بۆ ژن به‌ختیاری بۆ کۆمه‌ڵ " له لایان فیتلێرینی کۆماری ئیسلامیه‌وه فیلتێر کرا.
ئه‌و وێبلاگه بۆ وه‌رووخستنی ئازار و مه‌ینه‌تی ژنان و بابه‌ت و هه‌واڵه کانی یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران داندرابوو به‌ڵام کۆماری دژی گه‌لی ئاخوندی که دژ به هه‌ر جۆره ئازادی راده‌ربرینه ئه‌و وێبلاگه‌ی فیلتێر کرد .
با ناحه‌زانی یه‌کسانی و ئاشتی و ئازادی باش بزانن به فیلتێر کردنی سایت و وێبلاگه‌کان ناتوانن پێش به ویسته راوه‌کانی ئێمه بگرن .
ئێمه‌ی ژن تا گه‌یشتن به مافه ره‌واکانمان تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیان ده‌ست له خه‌بات و تێکۆشان هه‌ڵناگرین به‌ڵکوو رۆژ به رۆژ له سه‌ریان سوور ده‌بین .
به کرده‌وه ئه‌و قسه به نرخه‌ی کاک دوکتوور قاسملووی هه‌ر ده‌م زیندوو ده‌سه‌لمێنین :
هه‌ر گه‌لێک ئازادی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادیه‌ش بدا .
ئیمه هه‌زینه‌مان زۆر داوه به‌ڵام تا وه‌دیهاتنی ئامانجه‌کانمان دوژمنان ئاگادار ده‌یکه‌نه‌وه ده‌ت له خه‌بات هه‌ڵناگرین .
ئه‌وه‌ش ئادره‌سی نوێی ته‌وار
www.tewar2.blogfa.com
نه‌مان و رووره‌شی بۆ کۆماری دژی گه‌لی ئاخوندی
نه‌مان بۆ هه‌ر جۆره سانسۆر و فیلتێرێک که پێش به بۆچوونه‌کان ده‌گرێ .
ئازادی بۆ ژن به ختیاری بۆ کۆمه‌ڵ
تا ئازدی ژن نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن
ده‌گه‌ڵ رێز و سپاس
به‌ڕێوبه‌ری وێبلاگی " ئازادی بۆ ژن به ختیاری بۆ کۆمه‌ڵ " ته‌وار
6 خاکه‌لێوه‌ی 2707
... * وبلاگ ته‌وار فیلتر شد * ...
وبلاگ " ازادی زن ... رهایی جامعه " که تریبونی برای مطرح کردن دردها و خواستههای زنان بود توسط فیلترینگ جمهوری ارتجاعی اخوندی فیلتر شد .
ما زنان تا رسیدن به اهداف مقدسمان از تلاش و مبارزه دست نخواهیم کشید .
ادرس جدید وبلاگ ته‌وار
www.tewar2.blogfa.com
مرگ بر جمهوری ارتجاعی اخوندی
آزادی، برابری هشت مارس جهانی
نه حجاب٬ نه جنگ٬ نه بمب
زنده باد هشت مارس روز جهاني زن
زنده باد آزادی زن
حجاب نه
آپارتاید جنسی نه
تبعیض جنسی نه
زنداني سياسي آزاد بايد گردد.



لينك ثابت
| ته‌وار |
| دوشنبه ششم فروردین 1386 ساعت 13:15 |

په‌یامی یه‌کێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له نوروێژ به بۆنه‌ی 61 مین سالۆگهری دامه‌زرانی یه‌کێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ژنانی ئازادیخوازی کوردستان
هاونیشتمانانی به‌رێز
ئه‌مرۆ 24 ی ره‌شه‌ممه، شه‌ست و یه‌که‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی یه‌کێتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانه .
بۆ یه‌که‌مجار 61 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ژێر سێبه‌ری ده‌وله‌تی جه‌مهووری کوردستان خه‌بات و تێکۆشانی ژنانی دیموکراتی کوردستان ئیران ده‌ستی پێ کرد . یه‌کیتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران یه‌که‌م هه‌نگاوی خه‌بات و به‌رخودانی له پیناو مافی به‌رابه‌ری و ئینسانی بۆ سه‌رجه‌م ژنانی کومهلگای کوردستان هه‌ڵینا . بێ گومان پێکهێنانی ریکخراوی یه‌کیتی ژنانی دیموکراتی کوردستان ئێران له کومه‌ڵگای دواکه‌وتوی شه‌ست و یه‌کساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر وا سههڵ و ئاسان نه بوو . به‌ڵام بیر‌و هزری مودیرن و پێشکه‌وتنخوازی رێبه‌رانی کۆمار و شه‌خسی پێشه‌وای زانا‌و به‌لیمه‌ت و ده‌وله‌ته ساواکه‌ی کوردستان بوو به پیکهێنانی ئه‌م ریکخراوه‌یه و ده‌رفه‌تی بزوتنه‌وی ئازادیخوازانه‌ی ژنانی له سه‌رجه‌م بواره‌کانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کومه‌لایه‌تی زیاد کرد .
یه‌کێک له ده‌سکه‌وته هه‌ره گرینگه‌کانی کۆماری کوردستان ، دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان بوو ، له 24ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1324 ی هه‌تاویدا. له هه‌ڵ و مه‌رجێکی سه‌خت و دشوار دا که بیری دواکه‌وتوو عه‌شیره‌تی زاڵ بوو به سه‌ر هه‌موو کومه‌ڵگادا. ژنان له که‌مترین مافی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و ئابووری بێ به‌ش بوون . به دروست بوونی قه‌واره‌یه‌کی پێشکه‌وتووی کوردی ، ژنانی بێ ده‌سه‌لات ده‌رگای هومێدو به‌ختیان بۆ ده‌کرێته‌وه . پیکهاتنی ریکخراوی ژنان ریگای خه‌بات و تێکۆشانی سیاسی و کومه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له به‌رده‌م ژنانی کوردستان والا ده‌کا. حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و پێشه‌وای مه‌زن و هه‌ڵکه‌وتوو ، به دامه‌زراندنی یه‌کیتی ژنان ره‌سمه‌ن ژنانی کۆمه‌لگا بۆ خه‌بات و تێکۆشان له پێناو مافی یه‌کسانی له به‌رامبه‌ر پیاواندا بانگهێشتن ده‌کا . و به هاندان و به‌شداری پێکردنی مینا خانم له یه‌کێتی ژنان دا وه‌ک و یه‌که‌م ئه‌ندامی ئه‌م یه‌کێتیه مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشان له به‌رده‌م هه‌موو ژنان ئاوالا و به‌رینتر ده‌بیت .
دوای رووخانی کوماری کوردستان خه‌باتی ئاشکراو فه‌عالییه‌ت و تێکۆشانی یه‌کیه‌تی ژنانی دیمۆکرات به‌ره‌و کزی و نه‌مان رۆیشت و تووشی راوه‌ستان هات . له ساڵی 1357 هه‌تاوی به دوای راپه‌رینی شۆرشی گه‌لانی ئێران و روخانی ته‌خت و تاجی پادشایه‌تی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا. سه‌ر له نوێ ده‌رتانی خه‌بات و تێکۆشان بۆ ژنانی ئێران به گشتی و ژنانی کوردستان به تایبه‌تی ره‌خسا.
یه‌کێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئیرانیش به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و هه‌له و ده‌رفه‌ته سه‌ر له نوێ تێکۆشانی ئاشکرای خۆی ده‌ست پێکرده‌وه‌و و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا توانی به‌شێکی زۆر له ژنان له ده‌وری خۆی کۆ کاته‌وه . بێ گومان ده‌رفه‌ت و مه‌یدان و بازنه‌ی تێکۆشان له‌و کاتدا له به‌راوردکردن له گه‌ل سه‌رده‌می کۆمار‌دا جیاواز بووه . گۆره‌پانی خه‌بات و تێکۆشانی ژنان به‌ربلاوتر و رادیکالتر بووه . دیاره تێپه‌ر بوونی 33 ساڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک کاتێکی که‌م نی یه بوۆ گۆرانی عه‌قلییه‌تی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌سه‌ر ناوچه و ولاتێک دا. پێویسته لێره‌دا نه‌خش و پشتیوانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له سازماندان و ته‌شکیلاتی ژنان له بیر نه‌که‌ین که وه‌ک رێبه‌ری بزوتنه‌وی خه‌لکی کوردستان جیگای هیواو هومێدی ژنانی کوردستان بوو . به لاڕێ دابردنی شۆرشی گه‌لانی ئێران و هاتنه سه‌ر ده‌سه‌لاتی نیزامی و مه‌زهه‌بی ئاخوندی بو به هه‌ره‌شه و مه‌ترسێکی گه‌وره بۆ سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی ئیران و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان . ئه‌وه ماوه‌ی 28 ساله ژنان له ئێرانی ده‌سه‌لاتدارو دیکتاتۆر دواکه‌وتووی مه‌زهه‌بی به شیوه‌یه‌کی نا ئینسانی و نامرۆڤانه هه‌ڵس وکه‌وتی له گه‌ڵ ده‌کرێ . بێ گومان له ولاتێکی ئاوه کونهپهرهست و دیکتاتۆرو مه‌زهه‌بیدا بزوتنه‌وه ئازادیخوازه‌کان به گشتی و خه‌بات وتێکۆشانی ئاشکرای یه‌کیتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ریگایه‌کی سه‌خت و دشواری له‌به‌ره‌و وه بو وه‌دیهینانی ئامانجه‌کانی به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ری خه‌بات و تێکۆشان دایه و بۆ وه‌دیهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌سته‌به‌رکردنی مافی یه‌کسانی و عه‌داله‌ت له نیوان ژن و پیاودا به‌رده‌وام له خه‌بات و تێکۆشان‌دا ده‌مێنیته‌وه .
بژی ئازادی و سه‌رکه‌وێ یه‌کسانی
پیرۆز بێ 61 مین ساڵرۆژی یه‌کیتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
یه‌کیتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له نوروێژ
په‌یامی یه‌کێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له نوروێژ به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی تازه‌و نه‌ورۆزی پیرۆزه‌وه
خه‌لکی خه‌باتگێری کوردستان
ژنانی ئازا و خۆراگڕ
لایانگران و ئه‌ندامانی یه‌کیتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران .
به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی تازه و نه‌ورۆز، جێژنی کۆنی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و ده‌سپێکی ساڵی2707 ی کوردی پڕ به دڵ پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان و ژنانی خه‌باتکار و تێکۆشه‌ر ده‌که‌ین . نه‌ورۆز بۆته هیمای رووناکی و ئاشتی و ئازادی به‌سه‌ر جه‌هڵ و تاریکی و نه‌زانین،نه‌ورۆز به‌شیکی گرینگه له ناسنامه و مێژووی کورد . به داخه‌وه گه‌ڵی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان ئه‌م ساڵیش به‌ره‌و پیری نه‌ورۆزه‌و ده‌چێ که به‌رده‌وام رژیمی جه‌هڵ و نه‌زانی ئاخونده‌کان به سه‌ر ولاته‌که‌ماندا زاڵه . دیاره کوماری ئیسلامی له گه‌ڵ هه‌موو داب و نه‌ریت و جێژنی نه‌ته‌وایه‌تی دا دژایه‌تی ده‌کا . به‌لام خه‌ڵکی خوراگری کوردستان به بێ ترس به‌ره‌و پێشوازی نه‌ورۆز ده‌چن ، وه به شادی و خۆشی و هه‌ڵپه‌رکێ نوی بوونه‌وی ساڵ له ئامێز ده‌گرن ، جێژنی نه‌ورۆز ده‌که‌ن به ده‌رفه‌تێک بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی و به کردنه‌وی ئاگر و هه‌ڵکردنی ئالای کوردستان ده‌ژایه‌تی و بێزاری خۆیان له گه‌ل کۆماری ئێسلامی دووپات ده‌که‌نه‌وه .
جارێکی دیکه ئێمه یه‌کێتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له ولاتی نورویژ، به بونه‌ی هاتنی نه‌ورۆز و ده‌سپێکی ساڵی 2707 ی کوردی ، پڕ به دڵ گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی خه‌ڵکی خوراگری کوردستان ده‌که‌ین . هیوادارین ساڵی تازه ببێت به ساڵیکی پڕ له ده‌سکه‌وت بۆ خه‌ڵکی قاره‌مانی کوردستان و به نه‌مانی رژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی ئێران به‌ره‌و پێشوازی ولاتێکی دیمۆکراتیک و فیدراڵ بڕۆین . که له‌ودا سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێران به‌گشتی و گه‌ڵی کورد به تایبه‌تی به مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان بگه‌ن و ژن و پیاو له به‌رامبه‌ر یاسادا مافی یه‌کسانیان هه‌بێ.
هه‌ر بژین به شادی و ئازادی و نه‌ورۆزتان پیرۆز.
یه‌کێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له نوروێژ

لينك ثابت
| ته‌وار |
| پنجشنبه دوم فروردین 1386 ساعت 20:43 |
لينك ثابت
| ته‌وار |
| سه شنبه بیست و نهم اسفند 1385 ساعت 20:45 |
|
|
|
21-12-1385
ساعت 2 بعد ازظهر هجدهم اسفند، اتحادیه‌ی زنان دمکرات کردستان ایران ـ کمیتهی مرکز 3 کردستان، اقدام به برگزاری مراسمی جهت گرامی‌داشت 8 مارس، روز جهانی زن نمود، که مسئولان مرکز 3، کلیه‌ی کادر و پیشمرگان و خانوادههایشان و همچنین اعضای حزب ساکن در اربیل، سوران و گرده‌چال و |

|
|
نمایندگی کانون ورزش و جوانان بحرکه و نیروهای "زیره‌وانی" در این مراسم حضور یافتند.
این مراسم با اجرای سرود ملی "ای رقیب" و اعلام یک دقیقه سکوت جهت گرامی‌داشت یاد شهدای راه آزادی کردستان آغاز شد. سپس پیامهای اتحادیه‌ی زنان، مرکز 3 کردستان، اتحادیه‌ی جوانان دمکرات کردستان ایران، کمیتههای اربیل و سوران اعضای حزب و چندین پیام تبریک قرائت شدند. اجرای چندین سرود انقلابی، آهنگ کردی، تئاتر و رقص کردی، مراسم را هرچه بیش‌تر مزین ساختند. این مراسم در ساعت 5 بعدازظهر همان روز خاتمه یافت. |
|
|
این صفحه را برای دوستان خود میل کنید. |
|
|
|
لينك ثابت
| ته‌وار |
| شنبه بیست و ششم اسفند 1385 ساعت 0:25 |
"ئه‌رکی هه‌ر رێکخراوێکی شۆرشگێر و ئازادیخوازه که هه‌لی له‌بار بۆ ژنان بره‌خسێنێت که خۆیان پێبگه‌ین و له ناوه‌ندی بریاردان و ریبه‌رایه‌تی شۆرشدا به‌شدار بن. به‌ڵام گه‌یشتن به‌م ئامانجه هه‌وڵ و تێکۆشانی ژنانی رۆشنبیریشی پێویسته و ئه‌وه ئێمه خۆمانین که ده‌بێ بو ده‌سته‌به‌رکردنی مافی خۆمان هه‌موو هێز و هزر و توانای خۆمان وه‌گڕ خه‌ین"
ده‌قی په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به بۆنه‌ی هه‌شتی مارس:
په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به بۆنه‌ی 8: ی مارس، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌ی ژن
هاونیشتمانانی به‌رێز!
ژنانی مافخواز و تێکۆشه‌ری کوردستان!
رۆشنبیران و ئازادیخوازان!
له مێژووی پر له کاره‌ساتی جیهاندا زۆر بۆنه و رۆژی تایبه‌تی هه‌یه که وه‌بیر هێنانه‌وه و رێزگرتنیان نه ته‌نها پێویستییه‌کی مێژووی، سیاسی و ئه‌خلاقییه، به‌ڵکوو ده‌بێت به‌رزراگرتنی بیر و یادی ئه‌م رۆژه مه‌زنانه ئامرازێک بێت به دژی دیکتاتۆری، چه‌وسانه‌وه و کۆنه‌په‌رستی و هانده‌رێک بێت بۆ خه‌باتی بێ پسانه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی، به‌رابه‌ری و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی. رۆژی نيونهتهوی ژن واته 8: ی مارس، یه‌کێک له‌م رۆژانه‌یه که مرۆڤ وه‌بیری خه‌باتی دوور و درێژی ژنانی جیهان بۆ ئازادی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ده‌خاته‌وه. ئه‌گه‌رچی ژنان له درێژایی مێژوودا هه‌مووکات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی خۆیان هه‌وڵیان داوه، به‌ڵام بیری دانانی رۆژێك وه‌ك رۆژی ژن بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1910 ، له لایه‌ن ژنێكی شۆرشگێری ئه‌ڵمانی به ناوی "كلارا زیتكین" هاته گۆرێ و ئێستا نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده‌یه كه هه‌موو ساڵێك ئه‌م ڕۆژه ده‌كرێته ڕۆژی یادكردنه‌وه له تێكۆشانی ژنان. سه‌ده‌یه‌ک پر له ده‌سکه‌وه‌ت بۆ ژنانی جیهان به‌ڵام هاوکات سه‌ده‌یه‌ک پر له که‌ند و کۆسپ، پر له دژایه‌تی کولتووری پیاوسالاری و پیاوانی پاوانخواز که قه‌ت نه‌یانویستووه له‌و راستییه تێبگه‌ن که ژن نیوه‌ی کۆمه‌ڵه و هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌رچه‌ند که له باری ئابووری و سه‌نعه‌تییه‌وه پێشکه‌وتوو بێت، ئه‌گه‌ر مافی ژنی تێدا پێشێل بکرێت ناتوانێت کۆمه‌ڵێکی ئازاد و پێشکه‌وتووبێت. ئه‌وه‌ی که ژنانی سه‌ر ئه‌م تۆپی زه‌ویه داوای ده‌که‌ن شتێک زیاتر له مافی یه‌کسان له گه‌ڵ پیاوان نییه که ئه‌م مافه له جارنامه‌ی گشتی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا وه‌ک مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای هه‌ر ئینسانێک باسی کراوه و هه‌ر که‌س له به‌رانبه‌ر ئه‌م ویست و داخوازهدا رابوه‌ستێت نه ده‌توانێ رۆشنبیر بێت و نه به مانای راسته‌قینه‌ی وشه شۆرشگێره.
ئه‌گه‌ر خه‌بات و تێکۆشانی دوور و درێژی ژنان زۆر ده‌سکه‌وتی به‌نرخی هه‌بووه و ژنان له به‌شێکی به‌رچاو له وڵاتانی دنیا به پێی یاسا و به کرده‌وه له گه‌ڵ پیاوان مافی وه‌ک یه‌کیان هه‌یه، به‌داخه‌وه هێشتا له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌م جیهانه ژن مافی پێشێل ده‌کرێت و وه‌ک مرۆڤی ده‌ره‌جه دوو چاوی لێده‌کرێت.
ئه‌گه‌ر زۆر دوور نه‌رۆین و ئاورێک له وڵاتی خۆمان واته ئێران بده‌ینه‌وه، ده‌بینین که به داخه‌وه یه‌کێک له دواکه‌وتووترین و کۆنه‌په‌رستترین سیستمی حکوومه‌تی به سه‌ر وڵاته‌که‌ماندا زاڵه که گاڵته‌ی به مافی مرۆڤ و ئازادی به گشتی و مافی ژن به تایبه‌تی دێت. له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به پشتبه‌ستن به یاسا کۆن و دواکه‌وتووه‌کانی سه‌ده‌کانی نێوه‌راست، تێکڵاو له گه‌ڵ کو‌لتوور و نۆرمه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌زهه‌بی دژ به ژن، ژنان وه‌ک مڵکی پیاوان چاویان لێده‌کرێت و له ژێر ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف زیندان و ئه‌شکه‌نجه و به‌ردباران ده‌کرێن. ئه‌ورۆ له ئێرانی ئیسلامی‌دا هاوکات چوون ژنان بێده‌سه‌ڵاتترین و بێمافترین توێژی کۆمه‌ڵگان و هیچ ئاسۆیه‌کی روون بۆ داهاتوویه‌کی باشتر به‌دی ناکه‌ن، به‌داخه‌وه دیارده‌ی خۆکوژی و خۆسووتاندن تا راده‌یه‌کی مهتهرسیدا له ناو ژناندا په‌ره‌ی سه‌ندووه. به‌ڵام هاوکات له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ده‌بینین که شۆرشێکی به‌رینی رادیکاڵ و مافخواز له نێو ژنانی رۆشنبیر و چاونه‌ترس له ئارادایه که به که‌متر له مافی به‌رابه‌ر له گه‌ڵ پیاوان رازی نابێت. ئه‌گه‌ر ئێمه له ئێرانی ئیسلامی‌دا ئاماژه به سێ خه‌باتی شێلگیر و بێ‌وچان به دژی سیستمی کۆنه‌په‌رست و سه‌ره‌رۆ بکه‌ین، خه‌باتی ژنان یه‌کێک له‌و خه‌باتانه‌یه که هاوشان له گه‌ڵ خه‌باتی گه‌لانی بنده‌ست بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌باتی به‌رینی خوێندکاران، له هه‌مووکات زیندووتره.
ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی ژنانی جیهان له به‌ر ژن بوون ده‌چه‌وسێنه‌وه، ژنی کورد جارێک له به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه و جارێکی دیکه له به‌ر کوردبوونی مافی پێشێل ده‌بێ. هه‌ر بۆیه به چاوخشاندنێک به مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورددا ده‌بینین که به‌شێکی به‌رچاو له لاپه‌ڕه‌ی مێژووی پر له كاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌ی كورد به خوێن و ره‌نج و مه‌ینه‌تی ژنان نووسراوه. زۆرن ئه‌و ژنه تێكۆشه‌رانه‌ی كه له ریزی خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی سه‌روه‌ری و یه‌كسانی و به‌رز راگرتنی كه‌سایه‌تیی خۆیان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان دا هه‌وڵیان داوه. هه‌ركاتێك شۆرش و راپه‌رینێك له پێناوی سه‌ربه‌ستی و رزگاری دا ده‌ستی پێكردبێ، ڕه‌نگه پیاوان له ریزی خه‌باتكاراندا به‌ژماره پتر بووبن ، به‌ڵام بێگومان هێزی هاندان، یارمه‌تیدان و پشتگیریی ژنان به زۆر شێوه له‌گه‌ڵ شۆرش و راپه‌ڕینه‌كه بوه و هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك وه‌ده‌ست هاتبێ به‌شێكی گرینگی به‌رهه‌می فیداكاریی ژنان بوه، كه به‌داخه‌وه زۆرجار به ته‌واوی هه‌ستی پێ نه‌كراوه و به راده‌ی پێویست بایه‌خی بۆ دانه‌نراوه.
كاتێك چاو له ره‌وتی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ین، ده‌بینین به‌شی هه‌ره‌زۆری شه‌هیدانی رێگای سه‌ربه‌ستیی نیشتمان و رزگاریی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پیاونن، به‌ڵام قورسایی را‌گرتن و درێژه‌پێدانی خه‌بات به هه‌مان راده و ئه‌ندازه و بگره زیاتریش له سه‌رشانی ژنانیش بوه، چونكه ژن هه‌ر له‌و حاڵه دا كه شانبه‌شانی پیاوان زه‌حمه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانیی قبووڵ كردوه و له‌و پێناوه دا تووشی كوێره‌وه‌ریی بوه، به‌رپرسایه‌تیی ماڵ، به‌خێوكردنی منداڵ و یارمه‌تییدانی شه‌ریکی ژیانی که وه‌ک پێشمه‌ره‌گه له ریزی خه‌باتتدا بووه به ئه‌ستۆوه بوه و به‌م شێوه‌یه له چه‌ند لاوه له گه‌ڵ سه‌ختی و كوێره‌وه‌ری رووبه‌روو بوه. به‌وحاڵه‌ش که‌م نین ئه‌و ژنانه‌ی که وه‌ک پێشمه‌رگه چه‌کی پارێزگاری له گه‌له‌که‌یان هه‌ڵگرتووه و له سه‌نگه‌ری شه‌ری نابه‌رابه‌ر له گه‌ڵ هێزی داگیرکه‌ری دوژمن گیانی خۆیان پێشکه‌شی رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌یان کردوه و چوونه‌ته ناو کاروانی سوورخه‌ڵاتی شه‌هیدانه‌وه.
له سه‌رده‌می ئێستا دا كه ڕه‌وتی دێموکراتیزاسیون و رووخانی رژێمه دیکتاتۆره‌کان له سه‌رانسه‌ری دنیا به گشتی و له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستدا به تایبه‌تی له گه‌شه كردن دایه، ده‌بێ ئێمهژنانی کورد زۆر زیاتر له پێشوو هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی به‌رانبه‌ر به چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان و كه‌سایه‌تیی خۆمان بكه‌ین. ده‌بێ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه سروشتی و ئینسانییهكانی خۆمان به شێوه‌یه‌كی ههڵسووراوانهتر خه‌بات بكه‌ین. ئه‌رکی هه‌موو ژنێکی رۆشنبیر و تێکۆشه‌ری کورد ئه‌ورۆ ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که فه‌رهه‌نگ و بیری مه‌زنی خوازی و پیاوسالاری به سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و ته‌نانه‌ت حیزبه شۆرشگێره‌کانی سه‌ر گۆره‌پانی خهباتێشدا زاڵه، به بردنه سه‌ری زانستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان و به چه‌کی زانست و باوه‌ربه‌خۆبوون شان به‌شانی پیاوانی رۆشنبیر و شۆرشگێر خه‌باتی بێوچانی خۆیان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافی گه‌له‌که‌یان و مافی ئینسانی خۆیان له جاران زیاتر به‌ره‌وپێش برن. ئه‌مرۆ كوردستان زیاتر له‌هه‌ر كاتێک پێویستیی به خه‌بات و تێكۆشانی ئێمه هه‌یه. بوونی ئێمه له خه‌بات دا گرینگه و رێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌كان نیزیك ده‌كاته‌وه و دڵنیاین به بێ به‌شداربوونی شێلگیری ژنان ئامانجی له‌مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر نابێ. كه وابوو ده‌بێ هه‌موو توانای خۆمان له‌م خه‌باته پیرۆزه دا وه‌گه‌ڕ بخه‌ین كه به‌ختیاری و سه‌ربه‌ستی هه‌موو چین و توێژه‌كانی کۆمه‌ڵگاکه‌مانی تێدا ده‌بینین. به‌ڵام هاوکات ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت که ئه‌رکی هه‌ر رێکخراوێکی شۆرشگێر و ئازادیخوازه که ئه‌و هه‌له بۆ ژنان بره‌خسێنێت که خۆیان پێبگه‌ین و له ناوه‌ندی بریاردان و ریبه‌رایه‌تی شۆرشدا به‌شدار بن. به‌ڵام گه‌یشتن به‌م ئامانجه هه‌وڵ و تێکۆشانی ژنانی رۆشنبیریشی پێویسته و ئه‌وه ئێمه خۆمانین که ده‌بێ بو ده‌سته‌به‌رکردنی مافی خۆمان هه‌موو هێز و هزر و توانای خۆمان وه‌گڕ خه‌ین.
له كۆتاییدا به بۆنه‌ی هه‌شتی مارسه‌وه پیرۆزبایی له هه‌موو ژنان و به تایبه‌ت ژنانی كوردستان ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی ژنان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و دامه‌زرانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و یه‌کسان به ئاوات ده‌خوازین.
سه‌ركه‌وتوو بێ تێکوشانی بێ وچانی ژنان بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌ست!
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له پێناو ئازادی و مافی نه‌ته‌وایه‌تی!
به‌ڕێز بێ هه‌شتی مارس ، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن!
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
8: ی مارسی 2007
لينك ثابت
| ته‌وار |
| شنبه نوزدهم اسفند 1385 ساعت 19:32 |

کورتهمیژوویهک سه‌باره‌ت به 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
ئاماده‌کردنی مانشێت نیوز:میژووی هه‌شتی مارس ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساله‌کانی سه‌ده‌ی نوزدهههمی زایینی. له هه‌شتی مارسی سالی 1857 ژنه کرێکاره‌کانی کارخانه‌کانی قۆماش له ئامریکادا ده‌ستیان دایه خه‌بات و چالاکی نواندن.
ناله‌باره بارودۆخی ژین و کار، حه‌قده‌ستی که‌م و ئه‌رکی به‌خێو کردنی زارۆکان و سه‌ره‌رای هه‌مو ئه‌مانه گۆشار و زه‌ختی کۆمه‌لگای پیاوسالار له نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا دۆزه‌خێکی ترسێنه‌ریان بۆ ژنانی کرێکار له ئامریکادا خۆلقاندبوو.
ئه‌وان (ژنان) بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تیان به‌رانبه‌ر به‌م هه‌موو هه‌لاواردن و ژێرچهپۆکبوونه، رژانه شه‌قامه‌کان و بانگه‌وازیان بۆ یه‌کسانی ژن و پیاو کرد.هه‌شتی مارسی 1857 ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رخۆدانی ژنگه‌لێک بوو، که هاوکات له گه‌ل وهگهرخرانی چه‌رخه‌کانی مه‌کینه‌ی سه‌رمایه‌داری کێشرابوونه پاناتیهکانی کارکردن له ده‌ره‌وه‌ی مال به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی زیاتر.
هه‌شتی مارس و خه‌باتی ژنانی کرێکار له بیره‌وه‌ری ژنانی ئازادیخوازدا به نه‌مری مایه‌وه و چه‌ندین سال دواتر، له قۆناخێکدا که خه‌باتی ژنان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ماڤه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانیان په‌ره‌ی سه‌ندبوو، به بۆنه‌ی نیوسه‌ده ده‌رباز بوون به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ری خوازی هه‌شتی مارسدا، راست له په‌نجایه‌مین سالوه‌گه‌ری ئه‌م روداوه‌دا واته له هه‌شتی مارسی 1907دا رێپێوانێکی گه‌وره‌یان وه‌رێخست.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا واته سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا جولانه‌وی کرێکاری و سوسیالیستی به‌هێزتر له جاران ره‌وتی پێشه‌وه‌چوونی ده‌پێوا، هه‌ر له ره‌وانگه‌ی ئه‌م به‌هێز بوونه‌ی جولانه‌وه‌ی سوسیالیستیه‌وه بوو که ژنان توانیان ببن به به‌شێک له ته‌وانای هێزه چه‌په‌کان.
ژنی ئینقیلابی له ته‌شکیلاتی پارتهچهپهکانی بهرههلهستکاری دنیای سه‌رمایه‌داری ئهودالی وه‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانی خۆی بوو. سوسیالیزم یان هه‌مان بیرۆکه‌ی چه‌پ توانی خزمه‌تێکی زۆر به‌کێشه‌ی ژنان بکات.
فیمینیست هاوپێ له گه‌ل سوسیالیزمدا هه‌نگاوی به‌ره‌و جیهانی بوون هه‌لهێنا و به کرده‌وه ده‌بینین له گه‌ل سه‌رکه‌وتنه‌کانی بلوکی رۆژهه‌لاتدا (شه‌رق) جولانه‌وه‌ی ژنی ئینقیلابیش سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست ده‌هێنا.
به‌لام چه‌پ یان سوسیالیزم چه‌نده توانی زانستیانه له گه‌ل کێشه‌ی ژناندا مامه‌له بکات و ماکنیزمهکانی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی لانیکه‌م سه‌باره‌ت به پرسی ژنه‌وه چه‌ند بنه‌مای زانستیان هه‌بوو.
ئایا خوێندنه‌وی ده‌سه‌لاتی کۆمونیستی به‌ده‌وله‌ت بوو، بۆ کێشه‌ی ژن چه‌نده توانی ببێته رێگه چاره‌ی گۆنجاو بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی نه‌ریت و یاساکانی جیاوازی دانه‌ر له مابه‌ین ژن و پیاودا ؟
به‌داخه‌وه دوای سه‌رکه‌وتنی ئینقیلابی سووریش و ته‌نانه‌ت دوای هه‌ره‌سهێنانی بنه‌ماکانی ده‌وله‌تی سووریش له شهورهویدا، ئه‌وه‌ی که له بافتی کۆمه‌لایه‌تی ئه‌و وه‌لاتانه که پێکهاتنیان ده‌رئه‌نجامی پارچه‌پارچه‌بوونی شه‌وره‌وی بوو ده‌یبینین، هه‌مان کۆمه‌لگای شه‌رقیه به ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیه‌وه.
ئه‌وه‌ی که هێشتاکه ئه‌و نه‌ته‌وانه که به‌ده‌یان سال له ژێر به‌یره‌قی سووردا ژیاون توانیویانه نه‌ریته‌کانی خۆیان به چاک و خرابه‌وه بپارێزن. ئه‌وه‌ی که ده‌بینین له‌و چوکه وهلاتانهدا هێشتاکه به زه‌قی ماڤی ژنان پێشل ده‌کرێت، فاکتی ئه‌و راستییه‌یه که ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی گۆنجاو بۆ ده‌ربازبوون له‌م کێشه‌یه که ده‌کرێت به مه‌زنترین کێشه‌ی میژووی هاوچه‌رخ ناوزه‌د بکرێت، ئاماده کردن و پێگه‌یاندنی کۆمه‌لگایه له باری فیکریه‌وه و تا کاتێکیش که کۆمه‌لگا نه‌گاته ئه‌و ئاسته هوشیاریه که وه‌کو زه‌روره‌تێک له به‌رانبه‌ری ژن و پیاو بروانێت ئه‌م کێشه‌یه و کێشه هاوچهشنهکانیشی به چاره‌سه‌ر نه‌کراوی، یان له باشترین حاله‌تدا به نیوه‌چڵی چاره‌سه‌ر کراوی ده‌مێننه‌وه.
ژن و پیاو دوو بالی پهلهوهرێکن، پێشل کردنی ماڤی ژن هه‌مان شکاندنی بالی فرین و ئافراندنی کۆمه‌لگای ئینسانیه،
بیرۆکه‌ی دیاریکردی رۆژێک به ناوی رۆژی ژنان یه‌که‌م جار له میانه‌ی تێکۆشانی ژناندا بۆ وه‌ده‌س خستنی ماڤی ده‌نگدان له نیویورک هاته کایه‌وه.
سالی 1909 ئامریکا 23ی فیوریه ژنان له رێپێوانێکدا که داوای ماڤی ده‌نگدانی ده‌کرد و هه‌ر بهسداربوانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌یش پێشنیاریان کرد که هه‌موو سالێک ئاخرین یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی فیوریه به سازدانی خۆپیشاندانێک پیرۆز بکه‌ن.
سالێک دواتر واته سالی 1910 له "دووهه‌مین کۆنفرانسی ژنانی سوسیالیست"دا ژنه تێکۆشه‌ری ناودار "کلارا زتکین" باسی رۆژێکی نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ ژنانی هێنایه گۆرێ.
ژنانی ئۆتریشی رۆژی یه‌که‌می ئاداریان پێشنیار کردبو که له به‌ر ئه‌وه‌ی که کاریگه‌ری هێندێک روداوی میژووی ده‌یتوانی به‌رگریکه‌ر بێت له به‌رجه‌سته‌بوونه‌وه‌ی کاریگه‌ری خه‌باتی ژنان له‌م رۆژه‌دا له لایه‌ن کۆنفرانسه‌وه په‌سه‌ند نه‌کرا.
ژنانی سوسیالیستی ئالمان لایان وابوو ده‌بێت رۆژی جیهانی ژن 19ی مارس بێت، (1848 خه‌لکی ئالمان راپه‌رینیان کرد دژی شای پروس که له 19ی مارسی هه‌مان سالدا شای پروس ناچار کرا پاشه‌کشه بکات و برێک له‌داواکاریه‌کانی خه‌لکی راپه‌ریو بسه‌لمێنێت برێک لهداواکاریهکان خواسته‌کانی ژنان بوون)
دووه‌مین کۆنفرانسی ژنانی سوسیالیست رۆژی 19مارسی 1911یان بۆ به‌رێوه‌بردنی یه‌که‌مین بۆنه‌ی رۆژی ژن دیاری کرد و له هه‌مان کاتیش‌دا دیاری کردنی رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنیان هێشته‌وه بۆ دانیشتنی داهاتووی خۆیان.
دوابه‌دوای بلاوبوونه‌وه‌ی بریارنامه‌کانی کۆنفرانسی ژنانی سوسیالیست، سه‌باره‌ت به پرسی دیاریکردنی رۆژی ژن (ته‌شکیلاتی نێونه‌ته‌وه‌یی پارته سوسیالیسته‌کان و جولانه‌وه کرێکاریه‌کان ) پشتیوانی خۆیان له بریارنامهکان ده‌ربری و یه‌که‌مین تهشکیلاتێکیش بوون که ئه‌م رۆژه‌یان به ره‌سمی ناسی.
19ی مارسی 1911 شه‌قامه‌کانی ئالمان ، ئوتریش ، سویس و دانیمارک گۆره‌پانی خۆپیشاندانی به‌رینی ژنانی ماڤخواز بوون. له ئوتریش زیاتر له 30هه‌زار ژن هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ماڤی یه‌کسانیان کرد. رۆژی جیهانی ژن که‌وته به‌ره‌ی دژایه‌تی کردن له‌گه‌ل دابی کۆن و پارێزه‌رانی دابه جیایی دانه‌ره‌کان.پۆلیس هێرشی کرده سه‌ر ژنانی خه‌باتکار و به‌کرده‌وه سه‌لمێندرا که نیزامه کۆنه‌کان هیچ چه‌شنه ئاخافتنێک جگه له زمانی هه‌ره‌شه و به‌ند و ئازاریان نیه بۆ ئاخافتن له گه‌ل ژنان و کێشه‌کانیان.
سالی 1914 سالی هه‌لایسانی شه‌ری جیهانی و سالی ده‌سپێکردنی کۆشتن و وێران کردنی مرۆڤه‌کان و جیهان بوو. بێ گۆمان شهر کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ژنان هه‌بوو، ژنان هه‌ر زوو هه‌ستیان به‌م مه‌ترسیه کرد که شهر و گرفته‌کانی شهر و ئاکامه تاله‌کانی کێشه‌که‌یان و خه‌باته‌که‌یان ده‌خاته په‌راوێزه‌وه، هه‌ر له به‌ر ئه‌م هه‌ست به مه‌ترسی کردنه‌یش بوو که ده‌بینین ژنان له 8ی مارسی 1915 و 1916 دا دروشمی ئه‌سلی خۆپیشاندانه‌کانیان و چالاکیه‌کانیان دژایه‌تی کردن و مه‌حکوم کردنی شهر و شه‌روانان بووه. سیاسه‌ت و ئیستراتیژی ژنانی خه‌باتکار له‌م مه‌قته‌عه زه‌مانیه‌دا ده‌بێته به قه‌ناعه‌ت گه‌یاندنی خه‌لکی بۆ پشتیوانی نه‌کردن له شه‌رێک که جگه له مالوێرانی هیچ ئاکامێکیتری نابێت.
بێ گۆمان بزوتنه‌وه‌ی ژنانی یه‌کسانی خوازیش نه‌یتوانی له سه‌رده‌می شه‌ردا به‌ته‌واوی یه‌کیه‌تی ریزه‌کانی خۆی بپارێزت و ئه‌و گرینگه‌یش که بزوتنه‌وه‌ی ژنانیش هه‌لقولاوی ناخی گه‌لان بوو ئه‌و ده‌ئه‌نجامه‌ی لێکه‌وته‌وه که له‌یه‌کتر جیابوونه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی رێکخراوه‌کانی ژنانی به‌دوادا هات.
به‌لام ئه‌م لێک بلاو بوونه‌وانه و ئه‌م جۆره ئینشیعابانه هیچ کات نه‌یانتوانی له مه‌زنی و گه‌وره‌یی رۆژی 8ی مارس و بۆنه‌کانی ئه‌و رۆژه که‌م کاته‌وه. بۆیه ده‌بینین سال به سال ئاهه‌نگه‌کانی 8مارس به‌جۆشتر و پڕخرۆشتر له رابردوو به‌رێوه‌ده‌چن.
زۆرێک له میژوو نوسان راپه‌رینی ژنانی" پێترۆگراد" له 8ی مارسی 1917 دا دژی برسیه‌تی و شهر و تیزاریسم به یه‌که‌مین هاواره‌کانی ئینقیلابی سوور ده‌زانن. کرێکاران به راگه‌یاندنی مانگرتنیان له خواردن پشتیوانیان له راپه‌رینی ژنان کرد و به‌م جۆره رۆژی 8ی مارسی 1917 به رۆژێکی میژووی له میژووی ئینقلابی روسیه‌دا جێ خۆی کرده‌وه.له گه‌ل سه‌رکه‌وتنی ئینقیلانی ئۆکتۆبر ژنانی روسیه توانیان به‌شێکی زۆری ویسته‌کان و داواکاریه‌کان و ماڤهکانیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
له‌سالی 1921 "کۆنفرانسی ژنانی ئینتیرناسیونالی سێیه‌می کۆمۆنیستی" له شاری مۆسکۆ به‌رێوه‌چوو، هه‌ر له‌و کۆنفرانسه‌دا بوو که رۆژی هه‌شتی مارس وه‌کو رۆژی جیهانی ژن راگه‌یندرا.کۆنفرانس له گه‌ل راگه‌یاندنی رۆژی 8ی مارس وه‌کو رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن بانگه‌وازیشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ژنانی دنیا کرد که راپه‌رن دژی ئه‌و سیستمانه که ماڤهکانیان پێشل ده‌کات.
له‌م قۆناخه‌دا بوو که جولانه‌وه‌ی ژنانی پێشکه‌وتنخواز له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر په‌ره‌یسه‌ند و رۆژی جیهانی ژنیش بووه سه‌مبۆلی یه‌کگرتن و یه‌کده‌نگ بوونی ژنان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
له نیوه‌کانی ده‌یه‌ی 1930دا جیهان به‌ره‌و هه‌لدێری شه‌رێکی تر هه‌نگاوی ههلدههێنایهوه. به‌رێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌کانی رۆژی جیهانی ژن له‌و وهلاتانهدا که فاشیزم خاوه‌نی ده‌سه‌لات بوو، به فه‌رمی قه‌ده‌غه کرا.به‌لام له گه‌ل قه‌ده‌غه‌کرانی بۆنه‌کانی 8مارس ده‌بینین له سالی1936دا ژنانی ئالمانی له بێرلین خۆپیشاندان ده‌که‌ن.له هه‌مان رۆژدا ژنانی ئیسپانیایش له مادرید 8مارس به رێکخستنی خۆپیشاندانێک پیرۆز ده‌که‌ن و به‌ده‌یان هه‌زار ژن دروشمی "ئازادی و ئاشتی" ئه‌لێنه‌وه.
له میانه‌ی شه‌ری دووه‌می جیهانی به‌کرده‌وه ده‌بینین که ژنان به که‌لک وه‌رگرتن له پشتیوانی وه‌لاتانی بلوکی کۆمۆنیستی و به ده‌رس وه‌رگرتن له ئه‌زمونه‌کانی پێشویان ده‌توانن جولانهوهکهیان له په‌راوێز کران رزگار بکه‌ن و به کرده‌وه له ساله‌کانی شه‌ردا هه‌تاکو کۆتایی له به‌ره‌ی دژی فاشیزمدا هه‌ول ئه‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان.
له ده‌سپێکی ده‌یه‌ی 60زاینی‌دا ده‌بینین که دروشمه‌کان و داواکاریه‌کانی ژنان و ته‌نانه‌ت رێکخراوه‌کانیشیان روو له زیاد بوون ده‌که‌ن. ژن ئێتر خۆی و خه‌باته‌که‌ی سه‌پاندووه بۆیه شلگیرانهتر و لێبراوانه‌تر له جاران به‌ره‌و رووی جیهانی جیاوازیدانهر ده‌بێته‌وه.
له‌م سالانهدایه که ژنان به کرده‌وه دژی سیاسه‌ته‌کانی کلیسا ده‌وه‌ستنه‌وه و به ئاشکرا به‌ر ههلهستی بیرۆکه‌ی پیاوسالاری و لایه‌نگرانی ده‌بنه‌وه. له ئوروپا و ئامریکا ژنان داوای ' ماڤی جیابوونه‌وه(طلاق)، ماڤی له‌باربردنی جنین، دابین کردنی پیشه و قه‌ده‌غه کرانی ئازاری جینسی و که‌م کردنه‌وه‌ی ساعه‌تی کار ده‌که‌ن که به نوێگه‌رایی یان تازه‌گه‌رایی له داواکاریه‌کانیان باسی لێوه ده‌کردرێت.
ئه‌م جولانه‌وه‌یه توانی له چه‌ند بوارێک‌دا هه‌نگاوی باش هه‌لێنێته‌وه و بگره ده‌سکه‌وتی باشیش له ئامریکا و ئوروپادا وه‌ده‌س بخات.
له سالی 1975 رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رۆژی 8ی مارسی وه‌کو رۆژی جیهانی ژن به ره‌سمی ناسی. ئه‌م به‌ره‌سمی دانپێدانانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بوو بۆ ژنانی جیهان، به‌لام هێزه چه‌په‌کان یان تۆندهاژوهکان ئه‌م به‌ره‌سمی ناسینه‌یان به تهرفهندێکی سیاسی زانی. چه‌په‌کان لایان وابوو که ده‌سه‌لاته دیکتاتۆره‌کان لهمۆ به‌دوا ده‌ستیان ئاوالا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌شتی مارس و بۆنه‌کانی ئه‌م رۆژه جیهانیه ده‌سته‌مۆ بکه‌ن و به‌رێکخستنی کهرنهوالگهلێک له که‌سانی سه‌ربه ده‌سه‌لات له گه‌وره‌یی و مه‌زنی ئه‌م رۆژه که‌م که‌نه‌وه و ئامانجه‌کانیشی به‌لارێدا به‌رن.
ئه‌م پێشوهقت قه‌زاوه‌ت کردنه‌ی ئه‌و هێزانه به‌داخه‌وه له هێندێک شوێنی جیهاندا به‌راست وه‌رگه‌را، به‌لام به تێپه‌ر بوونی ساله‌کان و له‌سایه‌ی پێشکه‌وتنه‌کانی مرۆڤایه‌تیه‌وه و ئاسانبوونهوهی یه‌کتر بینینه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌بینین که هیچ یه‌ک له‌و ده‌سه‌لاته دیکتاتوریانه نه‌یانتوانی تا سه‌ر رۆژی هه‌شتی مارس و جولانه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی ژنان بێده‌نگ راگرن.
دوابه‌دوای ساله‌کانی 1970 که هاوکاته له گه‌ل گه‌شه‌سه‌ندی دنیای رژئاوا له باری سه‌نعه‌تی و تێکنۆلۆژیهوه. له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ولدانی وه‌لاتانی پێشکه‌وتوو بۆ ده‌ستداگرتن به‌سه‌ر بازاره‌کانی وه‌لاتانی جیهانی سێیه‌مدا و گه‌رانیان بۆ شارۆ کردنی که‌ره‌ستی خاو بۆ پێخۆری ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانیان هه‌موو پێکه‌وه ره‌خسێنه‌ری بواری زیاتر خۆ وه‌ده‌رخستنی ژنیان له کۆمه‌لگا دواکهوتوهکانیشدا ره‌خساندووه.
نه‌هاکه لهوهلاتانی ئافریقایی و ئاسیایی و ئامریکای لاتیندا شاهیدی نفوزێکی زۆر ژنی کرێکارین. بێ گۆمان هاتنه‌ده‌ری ژن له چوارچێوه‌ی مال و کارکردنی هاوشانی پیاو به هه‌موو کهموکۆریهکانیهوه که ده‌یبینین خۆی له خۆیدا ههنگاوێکی به‌ره‌وپێشه بۆ ژنان و مزگێنیده‌ری دوارۆژێکی باشتره.

لينك ثابت
| ته‌وار |
| جمعه هجدهم اسفند 1385 ساعت 18:47 |
لينك ثابت
| ته‌وار |
| دوشنبه چهاردهم اسفند 1385 ساعت 13:20 |
آزادی، برابری هشت مارس جهانی
نه حجاب٬ نه جنگ٬ نه بمب
زنده باد هشت مارس روز جهاني زن
زنده باد آزادی زن
حجاب نه
آپارتاید جنسی نه
تبعیض جنسی نه
زنان، حجاب را بردارید
زنداني سياسي آزاد بايد گردد
این لوگو را در وبلاگ خود قرار دهید / کد لوگو را به همه بدهید / برداشتن حجاب، اقدام ما در هشت مارس
راهکارهای عملی برای برداشتن حجاب چیست؟
چگونه می‌توان برای این امر برنامه ریزی کرد؟
زنان در جامعه چگونه با حجاب اجباری مبارزه می کنند؟
آیا حمله به حقوق زنان ابتدا از خیابانها و روی
مسئله حجاب شروع شد ؟
چرا کمپین یک میلیون امضا و جریانات دیگرپای لغو حجاب نمی روند؟
لينك ثابت
| ته‌وار |
| یکشنبه سیزدهم اسفند 1385 ساعت 11:24 |
دختر جوان محکوم به اعدام دچار شوک شده و قادر به تکلم نیست
اين يک فاجعه است. اينکه دختر جوان ۱۷ ساله اي را در زندان مخوفي حبس کرده و روزانه در مورد به دار کشيدن او با وي صحبت کنند.
جمهوري جنايت اسلا‌مي فقط بدليل همين يک جرم ٬ يعني محکوميت به اعدام يک دختر ۱۷ ساله٬ بايد در يک دادگاه بين المللي محاکمه شود. کودکان و نوجوانان در همه جاي دنيا ٬ براي هر جرمي که مرتکب شده باشند٬ در دادگاههاي ويژه اطفال محاکمه مي‌شوند . در همه کشورهاي دنيا اعدام کودکان و نوجوانان در سطح قانوني ممنوع شده است. در برخي از کشورها کماکان احکام اعدام صادر مي‌شود .
جمهوري اسلا‌مي ايران تنها حکومتي است که قانون صدور و اجراي حکم اعدام بر عليه کودکان و نوجوانان را دارد. و تا کنون کودکان و نوجوانان زير ۱۸ سال را به اعدام محکوم کرده و وحشيانه اين احکام را اجرا کرده است.
دلارا يکي از اين نوجوانان است. او که در يک زندان مخوف در شهر رشت٬ اسير دست جلادان است٬ تا کنون زير فشارهاي روحي و رواني وحشتناک٬ بارها دست به خودکشي زده است.
دلاراي جوان که پيانيست و نقاش است٬ و از کودکي بقول پدرش جز کاغذ و قلم و کتاب و دفتر چيزي نمي شناسد٬ اکنون در آستانه اعدام شدن است.
دادگاه نهايي جمهوري اسلا‌مي ايران علي‌رغم اعتراضات متعدد به اين حکم جنايتکارانه٬ حکم اعدام را تائيد کرد و ما براي نجات اين جوان اسير حکومت اسلا‌مي فقط يک ماه وقت داريم.
دلارا از روزي که خبر تائيد حکم اعدامش را شنيده دچار شوک شده و سه روز است که کلمه اي حرف نزده است.
کميته بين المللي عليه اعدام٬ ضمن اعلام انزجار و خشم خود از تائيد اين حکم جنايتکارانه از همه امکانات خود استفاده حواهد کرد که جلوي اجراي اين حکم وحشيانه گرفته شود.
ما براي نجات جان دلارا به کمک و مساعدت همه نيازمنديم. کمک کنيد جان دلارا را نجات دهيم.
لينك ثابت
| ته‌وار |
| شنبه پنجم اسفند 1385 ساعت 12:14 |
ژنێک له که‌رکووک به هۆی ده‌ستدرێژی ژیانی له ده‌ستدا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی كه‌ركوك ڕاگه‌یاند، كه سه‌عات 10ی به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌مه، چه‌ند که‌س له نزیك گه‌راجی سلێمانی-كه‌ركوك، ده‌ستڕێژی له ژنێک ده‌که‌ن، كه له ئه‌نجامدا ژنه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
زانرا ناوی ژنه‌که نازه‌نین محه‌مه‌د عه‌لییه. سه‌رچاوه‌كه هیچ ورده‌كارییه‌كی ڕوواوه‌كه و هۆكاره‌كانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
تشدید اقدامات سرکوبگرانه علیه زنان به بهانه "بدحجابی"
پاسدار محمد رويانيان رئيس پليس راهنمايي و رانندگي جمهوری اسلامی گفت در صورتي که رانندهاي مظهر فساد ظاهري بوده، به گونه‌اي که بيحجاب باشد، نیروی انتظامی اجازه برخورد و اخذ گواهينامه وي را دارد.
وی گفت مردم فکر مي‌کنند پليس راهنمايي و رانندگي اجازه برخورد با رانندگان مظهر فساد را ندارند. در صورتي که ما پليس هستيم و وظيفه اصلي ما کنترل امنيت عمومي و ايمني شهروندان است؛ به همين لحاظ با راننده گان داراي رفتارهاي زننده و زشت، رانندگان خانم که حجاب درستي ندارند و يا رانندگان مست، برخورد جدي داريم.
وي يادآور شد مطابق قانون، گواهينامه اين رانندگان متخلف اخذ و جهت پيگيري مراحل قانوني به مراکز مبارزه با مفاسد اجتماعي ناجا تحويل داده مي‌شود.
خبرگزاری حکومتی مهر
لينك ثابت
| ته‌وار |
| پنجشنبه سوم اسفند 1385 ساعت 16:15 |

وبلاگ tishk2006.blogfa.comکه نقشی برجسته در افشا سازی جنایات اشغالگران کردستان ایفا می نمود در تاریخ امروز 12 /11 /85 توسط سیستم فلترینگ جمهوری اسلامی مسدود گردید.این پاتک احمقانه آخوندها بی پاسخ نخواهد ماند و این ادرس جدید دیگری برای ارسال گزارشها و اخبار به مردمان آزاده توسط گردانندگان این وبلاگ معرفی می گردد . مدیروبلاگ سیران وسیروان >> ادرس جدید وبلاگ
http://mariwantishk.blogfa.com
وێبلاگی تیشک2006 که تریبوونێکی باش بوو بۆ ده‌رخستنی جه‌نایه‌ته‌کانی ره‌ژیم کۆنهپرهستی ئاخوندی له‌لایان ناحه‌زانی ئاشتی و ئازادی یه‌وه له رێکه‌وتی 12 /11 /85 فیلتێر کراوه .
به‌ڕێوبه‌رانی وێبلاگی تیشک ئه‌م زلهێزه ترسه‌نۆکانه ئاگادار ده‌کاته‌وه که به وته‌ی دوکتووری هه‌میشه زیندوو ؛ خه‌باتی ئێمه خه‌باتێکی ره‌وایه . بۆیه تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان ده‌ست ل؛ه خه‌بات و تێکۆشان هه‌ڵناگرین .
به سپاسه‌وه
به‌ڕێوبه‌رانی وێبلاگی مه‌ریوان تیشک
سه‌یران و سیروان
http://mariwantishk.blogfa.com
لينك ثابت
| ته‌وار |
| یکشنبه بیست و نهم بهمن 1385 ساعت 18:58 |
ژماره‌ی تازه‌ی گۆڤاری ژنان
به كۆمه‌ڵێك هه‌واڵ، رێپۆرتاژ،
وتار‌و بابه‌تی نوێوه بڵاو بۆوه.
فایلی ژماره‌ی تازه‌ی گۆڤاری ژنان

ژنان
ئۆرگانی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
تازه‌ترین ژماره: 16
ئارشیڤ: | 14| 15
لينك ثابت
| ته‌وار |
| جمعه بیستم بهمن 1385 ساعت 11:28 |
|
په‌یامی پیرۆزبایی یه‌کیه‌تی ژنان به بۆنه‌ی به ئه‌ندام بوونی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌کانی بێدوڵهت، UNPO |
|
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ر و قاره‌مانی کوردستان! به‌رێز کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران!
هه‌واڵی به ئه‌ندام بوونی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانمان به نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌کانی بێده‌وڵه‌ت "UNPO" پێگه‌یشت. هه‌ر وه‌ها که ئاگادارن رێكخراوی نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان رێكخراوێكی دێموكراتیك، ئاشتی خواز، فرهلایان و ئازادیخوازه كه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ خه‌باتی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست و پارێزگاری و به نێونه‌ته‌وه‌یی کردنی پرس و کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لانی بێ ده‌ڵه‌ت هه‌وڵ ده‌دات. هه‌بوونی نوێنه‌رێک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و هه‌ڵبژاردنی حیزبی خۆشه‌ویستی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له لایه‌ن UNPO ئه‌م هه‌له بۆ گه‌له‌که‌مان ده‌ره‌خسێنێت که پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و بزافی رزگاریخوازانه‌ی خۆی له رێكخراوه جیهانیه‌كان وه‌ك رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و به‌تایبه‌ت كومیسێونی ماڤی مرۆڤی ئه‌و ڕێكخراوه بداته به‌ر باس و گفتوگۆ . به بروای ئێمه ئه‌مه یه‌کێک له باشترین و گۆنجاوترین شێوه‌کانی هه‌رچی زیاتر به نێونه‌ته‌وه‌ی کردنی کێشه‌ی کورد به گشتی و خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تییه. هه‌ر بۆیه ئێمه وه‌ک یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاوکات که سپاسی ماندووبوون و هه‌وڵی کاربه‌ده‌ستانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئه‌م ده‌سکه‌وته گه‌وره‌یه ده‌که‌ین، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمانتان به‌م بۆنه‌وه پێشکه‌ش ده‌که‌ین و ئه‌م ده‌سکه‌وته به سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زن بۆ هه‌موو گه‌لی کورد ده‌زانین. حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌م کرده‌وه‌یه جارێکی دیکه سه‌ڵماندی که نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌که‌مانه، باوه‌ریکی به‌رزی به مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد هه‌یه و له هیچ هه‌وڵ و تێکۆشانێک بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئه‌و مافه دریغی ناکات.
یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات 2007-02- |
لينك ثابت
| ته‌وار |
| جمعه بیستم بهمن 1385 ساعت 11:26 |



|
منبع: اخبار روز سازمان ملل قطعنامهای را با هدف تقویت مبارزه جهانی علیه قاچاق زنان و دختران با اتفاق آراء تصویب کرده است. به گزارش سرویس «اجتماعی» خبرگزاری دانشجویان ایران (ایسنا)، این قطعنامه تحت عنوان «بهبود همکاری در جهت تلاش برای مقابله با قاچاق انسانها» با اتفاق آراء و بدون رأیگیری تصویب شد. در این سند شکل جدید بردگی در عصر حاضر به عنوان یک جنایت نکوهیده و غیر قابل توجیه نسبت به اساس حقوق بشر معرفی شده است. در این قطعنامه از دولتها خواسته شده است که در جهت ریشهکنی تقاضا برای قاچاق زنان و دختران اقدام کنند و فاکتورهایی را که باعث می‌شوند این قربانیان برای شرکت در این اقدامات ناپسند داوطلب شوند، از جمله فقر، عدم توسعه، فقدان فرصتهای مساوی، فقدان دسترسی مناسب به آموزش و نیز عدم دسترسی مساوی به فرصتهای شغلی، کاهش دهند. در این قطعنامه همچنین از کشورهای عضو خواسته شده است که عاملان اصلی قاچاق انسان را تحت پیگرد قرار دهند و با آنها مقابله کنند. این سند از سوی کمیته سوم مجمع عمومی سازمان ملل در ماه اکتبر پذیرفته شده و در بیست دسامبر گذشته از سوی مجمع تصویب شد. این در حالی‌ست که اخیرا کمیته دولتی اندونزی اعلام کرد که در این کشور کنترل قاچاق انسان هنوز در حد بسیار پایینی مورد توجه قرار می‌گیرد. این توجه اندک، در افزایش سالانه شمار افرادی که قربانی این اقدام می‌شوند، منعکس شده است. به علاوه به گفته مقامات این کمیته، قوانین و مقررات جنایی در رابطه با کارگران مهاجر در این کشور هنوز به قدری ضعیف است که بحران قاچاق انسان را شدت بخشیده است. در تایوان نیز به رغم افزایش قاچاق انسانها، اطلاعات و سطح آگاهیهای عمومی در این زمینه بسیار اندک است. به گفته مسوولان این کشور، بیش‌تر قربانیان قاچاق انسان در این کشور افرادی هستند که نیاز به یک منبع درآمد دارند و به شدت با فقر دست به گریبان هستند. همچنین پلیس تایلند نیز در همین رابطه در بیانیهای در هفته گذشته اعلام کرده بود که بر اساس آن، حدود ۱۰۰ زن تایلندی در خاورمیانه وادار به خودفروشی شدند. به گفته پلیس، یک قاچاقچی انسان این زنان را برای تجارت جنسی در خاورمیانه فریب میداده است. پلیس تایلند مدعی شده که این قاچاقچی را دستگیر کرده است. یکی از مقامات پلیس این کشور دراینباره اظهار داشت: که خاورمیانه به یکی از مقاصد متداول و شناخته شده برای قاچاق انسان تبدیل شده است. |
|
|
این صفحه را برای دوستان خود میل کنید. |
|
| |
لينك ثابت
| ته‌وار |
| شنبه هفتم بهمن 1385 ساعت 12:12 |
سڵاو له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان
به تایبه‌ت ئه‌ندامانی نهێنیی حیزبه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

*** 2ی رێبه‌ندان پیرۆز بێت ***
*** له وته به نرخه‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئاشتی
شه‌هید دوکتور قاسملووی نه‌مر.***

|
*** وێنه‌ی درووشمه‌کانی شاری سه‌قز، به بۆنه‌ی 2 رێبه‌ندان. *** |
|
لاوان و لایه‌نگرانی به ئه‌مه‌گی شاری سه‌قز ده‌رک و دیواری شاریان به بۆنه‌ی 61مین سالرۆژی کۆماری کوردستان به ده‌یان دروشمی شۆرشگێری رازانده‌وه .
*** تکایه له سه‌ر ئه‌م ئادره‌سه‌ی خواره‌وه کلیک بکه‌ن ***
http://pdki.nu/index.php/104.html
www.tishk.blogfa.com |
لينك ثابت
| ته‌وار |
| چهارشنبه چهارم بهمن 1385 ساعت 11:13 |
|
په‌یامی پشتیوانی یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له چالاکی مانگرتنی سیاسی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان |
|
 هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست! خه‌ڵکی شۆرشگێر و قاره‌مانی کوردستان! رۆشنبیران و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی! ژنان و کیژانی ئازاده و مافخواز!
هه‌ر وه‌ها که ئاگادارن ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه و به ده‌ستووری شه‌خسی سه‌رۆککۆمار ئه‌حمه‌دی نژاد و نوێنه‌رانی ئه‌و شه‌پۆلێک له گرتن، بێسه‌روشوێنکردن، ده‌رکردنی مامۆستایان و قوتابیان له زانکۆکانی کوردستان، هه‌ره‌شه و ده‌رکردنی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی له کار و داخستنی ده‌یان گۆڤار و رۆژنامه که ته‌نانه‌ت خودی رژیم ئیزنی نووسین و بڵاوبوونه‌وه‌ی پێدابوون، له کوردستان ده‌ستی پێکردووه. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی و دادگاکانی به ناو شۆرش به دوور له هه‌موو یاسا و پرینسیپێکی ئه‌خلاقی و ئینسانی و سیاسی به ته‌واوی ده‌ستیان ئاوه‌ڵه‌یه و له گه‌ڵ خه‌ڵک وه‌ک دوژمن و دیلی مه‌یدانی شهر هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه و بۆ ریسواکردن و مه‌حکوومکردنی ئه‌م کرده‌وه دژ به مرۆڤایهتیهیی کۆماری ئیسلامی ئیران، رێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان، له بانگه‌وازێکدا داوای له خه‌ڵکی کوردستان کردووه که رۆژه‌کانی 28 تا 30 مانگی به‌فرانباری ئه‌مـساڵ به‌رانبه‌ر به 18 تا 20 ی ژانویه که هاوکاته له گه‌ڵ 2 ی رێبه‌ندان، 61 که‌مین ساڵرۆژی کۆماری کوردستان، مانگرتنێکی به‌رینی سیاسی 3 رۆژه له هه‌موو کوردستان وه‌رێبخه‌ن.
ئێمه یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵای هاوکات که پشتیوانی خۆمان له‌م بانگه‌وازه ده‌رده‌برین، به له به‌رچاوگرتنی فه‌زای سه‌رکوت و توند و تیژییه‌ک که به سه‌ر کوردستاندا حاکمه ئه‌م شیوه به‌رهه‌ڵستکارییه به باش و گونجاو ده‌زانین. هه‌ر بۆیه داوا له هه‌موو گه‌لی کورد به گشتی و ژنان و کچانی رۆشنبیر و مافخوازی کورد به تایبه‌تی ده‌که‌ین که چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌رزکه‌نه‌وه. داوا و هیوامان ئه‌وه‌یه که هه‌موو گه‌لی کورد له هه‌ر چین و توێژێک، چالاکانه به پێشوازی بانگه‌وازی رێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستانه‌وه بچن و به هه‌ر شێوه‌یه‌ک که بۆیان دهگهنجی هاوکات که له‌م حه‌ره‌که‌ته سیاسی و مه‌ده‌نییه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن، شادی خۆشحاڵی خۆیان به بۆنه‌ی هاتنی 61 که‌مین ساڵرۆژی کۆماری کوردستان ده‌رببرن.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی بێوچانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له دژی دیکتاتۆری و سه‌ره‌رۆیی! ریسوایی و نه‌مان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران!
یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات 2007-01-18
|
| په‌یامی پێرۆزبایی یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به بۆنه‌ی 2: ی رێبه‌ندان، 61 که‌مین ساڵی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان |
|
 هاونیشتمانانی به‌رێز! خه‌ڵکی قاره‌مان و کۆڵنه‌ده‌ری کوردستان! ژنانی ئازاده و شۆرشگێر!
2: ی رێبه‌ندانی ئه‌م ساڵ 61 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له شاری مه‌هاباد تێده‌په‌رێ. 61 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌وه‌ڵین کۆماری مودێرن و پێشکه‌وتوو و نه‌ته‌وه‌ی کورد به ده‌ستی به‌توانای پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و حیزبی خۆشه‌ویستی گه‌لی کورد، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له لایه‌ک بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه سیاسی و نهتهوایهتییهکانی گه‌لی کورد و له لایه‌کیتر بۆ بنیادنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌خته‌وه‌ر و پێشکه‌وتوو له کوردستانی ئێران دامه‌زرا.
باس له گرینگی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌و سه‌رده‌م و هه‌ل و مه‌رجه‌دا و شیکردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کانی له‌م په‌یامه‌دا ناگونجێ، به‌ڵام به کورتی ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند خاڵی گرینگ بکه‌ین.
کۆماری کوردستان له کاتێکدا دامه‌زرا که جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و به تایبه‌ت له کوردستانی ئێران دوای هاتنه سه‌ر کاری ره‌زاشا له کزی و بگره نه‌ماندا بوو. کۆماری کوردستان و حیزبی دامه‌زرێنه‌ری کۆمار واته حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌سته‌ڵه‌کی بێده‌نگییان شکاند و به دۆست و دوژمنیان نیشان دا که گه‌لی کورد هیچکات له خه‌بات بۆ رزگاری راناوه‌ستێ.
تایبه‌تمه‌ندیێکی دیکه‌ی کۆماری کوردستان ئه‌وه بوو که ته‌نها تایبه‌ت به چین و توێژێک نه‌بوو به‌ڵکوو کۆماری هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بوو. زه‌حمه‌تکێشان، جووتیاران، روناکبیران، لاوان و ژنانی کورد، کۆماری کوردستانیان به ده‌سکه‌وتی خۆیان ده‌زانی و ئاماده بوون گیان و ماڵیان فیدای سه‌رکه‌وتن و پاراستی ئه‌و ئه‌زموونه بکه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌تی ئه‌وکات و بێ پشتیوانی گه‌لی کورد بوو به هۆی رووخانی کۆمار و وه‌دی نه‌هاتنی ئاواتی ئه‌وان.
کۆماری کوردستان و پێشه‌وا نه‌مه‌ر و زاناکه‌ی و حیزبی دامه‌زرێنه‌ری کۆمار، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، 61 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به هه‌ست پێ کردن به زه‌روره‌تی حوزووری لاوان و ژنان له مه‌یدانی خه‌باتدا، یه‌کیه‌تی لاوان و ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان پێکهێنا و پاڵپشتی بوون و دوای رووخاندنی کۆماریش حیزبی میراتگری کۆمار، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌و کاته‌وه تا ئێستا پاڵپشت و یاریده‌ری ئه‌م دوو رێکخراوه بووه.
له مێژووی کورتی ته‌مه‌نی کۆمار‌دا ئه‌و به‌شه‌ی له کوردستان که له ژێر چه‌تری کۆمار‌دا بوو یه‌کیك له ئه‌منترین ناوچه‌کانی سه‌رانسه‌ری ئێران بوو و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له ژێر سێبه‌ری یاسا و کۆمار‌دا ژیانی ئاسایی خۆیان به‌سه‌ر ده‌برد.
خاڵێکی هه‌ره گرینگی دیکه ئه‌وه بوو که کاربه‌ده‌ستانی کۆمار و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موان شه‌خسی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د باوه‌رێکی قووڵیان به دێمۆکراسی هه‌بوو. رێز بو بیر و رای تاکه‌کان داده‌نرا و ئازادی ده‌ربرینی بیر و بۆچوون بۆ هه‌موو که‌س هه‌بوو. له ته‌واوی ده‌ورانی حکوومه‌تی کۆماری کوردستاندا بۆ نموونه ته‌نها یه‌ک زیندانی سیاسی له به‌ندیخانه‌دا نه‌بوو که‌س له به‌ر جیاوازی بیری سیاسی، یان باوه‌ری ئایینی هه‌ستی به مه‌ترسی نه‌ده‌کرد. ئه‌مه له ئیرانێکی دواکه‌وتووی 61 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شانازی یه‌که که بۆ گه‌لی کورد به گشتی و کۆماری کوردستان به‌تایبه‌تی به‌جێ ماوه و ئه‌سڵێکه که له حیزبی میراتگری کۆمار، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا نه‌هادینه بووه.
کۆماری کوردستان له هه‌ل و مه‌رجێکدا هاته نێو مێژوی سیاسیی گه‌لی کورد که هه‌وڵ بۆ به فارس کردنی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یری فارس له ئێران به گشتی و نه‌ته‌وه‌ی کورد به تایبه‌تی له لایه‌ن ره‌زاشاوه وه‌ک سیاسه‌تێکی گرینگ به‌رێوه ده‌چوو. نووسین و ته‌نانه‌ت قسه‌کردن به زمانی کوردی قه‌ده‌غه بوو و له سه‌ر ده‌رگای هه‌موو ئیداره‌کان و قوتابخانه‌کان نووسرابوو " به زمانی فارسی قسه که‌ن". زمانی کوردی له مه‌ترسی فه‌وتاندا بوو و کاربه‌ده‌ستانی کۆمار به هه‌ست به‌م مه‌ترسییه زمانی کوردی یان وه‌ک زمانی ره‌سمی ئیداره‌کان و قوتابخانه‌کان له هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆمار‌دا راگه‌یاند و به ده‌رکردنی ده‌یان گۆڤار و رۆژنامه به زمانی کوردی نه ته‌نها زمانی کوردی یان له مه‌ترسی فه‌وتان رزگار کرد، به‌ڵکوو به ده‌یان نووسه‌ر و شاعیری کورد که دوای رووخانی کۆمار ئه‌رکی نووسین و پارێزگاری له زمانی کوردی یان به ئه‌ستۆ گرت به‌رهه‌م و پێگه‌یشتووی کۆماری کوردستان بوون.
له کۆتاییدا ئێـمه یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان له‌م رۆژه‌دا ئاراسته‌ی گه‌لی کورد به گشتی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانییه سیاسی یه‌کان به تایبه‌تی ده‌که‌ین. ئێمه له‌م رۆژه‌دا له گه‌ڵ پێشه‌وای نه‌مر و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هه‌موو شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی گه‌له‌که‌مان، په‌یمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه که تا وه‌دی هاتنی ئامانجه پیرۆزه‌کانی کۆمار و دامه‌زرانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و یه‌کسان ساتێک له خه‌بات رانه‌وه‌ستین.
یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات 2007-01-17
|
لينك ثابت
| ته‌وار |
| یکشنبه یکم بهمن 1385 ساعت 15:45 |
๑۩۞۩๑ کۆماری کوردستان ๑۩۞۩๑
فیلمێک که تی ڤی کورد بڵاوی کردۆته‌وه و ئێستا له سایتی youtube دانراوه ،
فه‌رموون چاوی لێ بکه‌ن.
برای دیدن فیلمی از جمهوری دمکراتیک کردستان روی جمله‌ی زیر کلیک کنید.
تکایه ئێره کلیک بکه بۆ دیتنی فیلمه‌که 
دووی ڕێبه‌ندان شێست و یه‌که‌مین ساڵه‌و گه‌ڕی
دامه‌رزراندی کۆماری دێمۆکراتیک کوردستان
له هه‌موو ئازادی خوازانی جیهان پیرۆز بێت.

دوم بهمن شصت و یکمین سالروز تآسیس
جمهوری دمکراتیکت کردستان
بر تمام ازادی خواهان دنیا
به خصوص ملت همیشه مبارز کردستان مبارک باد.

http://www.komar.co.sr/



لينك ثابت
| ته‌وار |
| یکشنبه یکم بهمن 1385 ساعت 15:38 |
به پێی ڕاپۆرتی مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2006 ی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی حكومه‌تی باشووری كوردستان، ته‌نیا له ماوه‌ی 9 مانگی ساڵی ڕابردوودا له به‌شی منداڵان و ژنان له دیوانی وه‌زاره‌ت 239 حاڵه‌تی خۆسووتاندنی ئافره‌تان له كوردستان تۆمار كراوه،
هه‌ر له هه‌مان ڕاپۆرتدا ئاماژه به‌وه كراوه كه ته‌نیا له پارێزگای سلێمانی له ماوه‌ی ئه‌و نۆ مانگه‌دا 248 كه‌س به نیازی خۆكوشتن خۆیان ده‌رمان خوارد كردووه، 156 یان کچ و ژن بوون.
به پێی ئامارێكیش له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجینسی سلێمانی له ماوه‌ی 10 مانگدا 887 كه‌س سووتاون كه 457 یان کچ و ژن بوون و زۆربه‌یان خۆیان خۆیان سووتاندووه، له ئه‌نجامیشدا به هۆی سه‌ختیی سووتانه‌كه‌یانه‌وه 151 یان گیانیان له ده‌ست داوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه له ڕاپۆرتی نووسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی باشووری كوردستان ناڕه‌زایی زۆری به‌رامبه‌ر تاوانی كوشتن له سه‌ر شه‌ره‌ف و ناموس ده‌ربڕیوه‌و گۆڕانكاری له یاسای سزادان له‌و باره‌یه‌وه كردووه و هه‌ڵمه‌تێكی بۆ هۆشیاركردنه‌وه له‌م لایه‌نه‌وه له نێو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵدا سازداوه.
به‌ڵام له میانه‌ی 6مانگی ڕابردوو به پێی ئه‌و ئاماره‌ی له په‌یمانگای پزیشكی دادیی له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ستیان كه‌وتووه 163 كه‌س ڕووبه‌ڕووی ئه‌و حاڵه‌تانه بوونه‌ته‌وه‌و زۆربه‌یان هه‌ر له ئه‌نجامی خۆسووتاندن گیانیان له ده‌ست داوه.

له‌وانه‌ش نیوه‌یان له هه‌ولێرن و سێ یه‌كیان له سنووری سلێمانی و به پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كانیش له دهۆكیش هه‌مان ئه‌و حاڵه‌تانه هه‌ن.
بێگومان ئه‌م ژماره مه‌ترسیدارانه ئه‌وانه‌ن كه له ده‌زگا ڕه‌سمییه‌كانی حكومه‌ت دابین كراون و ئاماره‌كه‌ش 3 مانگی كۆتایی ساڵی 2006 ی تێدا نییه كه به پێی میدیاكان زۆرترین حاڵه‌تی خۆكوشتن و خۆسووتاندنی ئافره‌تان له‌م 3 مانگه‌ی دواییدا هه‌بووه.
هه‌روه‌هاش زانرا له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن قوربان كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌ناوی (بنار كریم) كه به‌ڕه‌گه‌ز ئاشوریه له گه‌رماودا به‌هۆی ته‌قینی پریمێز گیانی له ده‌ستدا .
هاوکات ئاشکرا بوو که رِۆژێك به‌ر له جه‌ژن له گه‌ڕه‌كی كوردستان له هه‌ولێر، ژنێک به ناوی (ج) له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌سوتێنرێ و پاشان گیانی له ده‌ست ده‌دات و تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هاوسه‌ره‌كه‌ی بێ سه‌رو شوێنه .

لينك ثابت
| ته‌وار |
| چهارشنبه بیستم دی 1385 ساعت 18:57 |
كچێکی كوردی 9 ساڵه خه‌ڵاتی یه‌که‌می نیگارکێشی جیهانی به‌ده‌ست هێنا
له هه‌فته‌مین كێبهرِكێی نێونه‌ته‌ویی نیگارکێشی مناڵاندا، كه له تۆكیۆیی پایته‌ختی ژاپۆن بهرِێوه چوو، كچێکی كوردی 9 ساڵه به ناوی به‌رفین سرین دیاریی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.
كچێكی کورد له باكووری كوردستان، ته‌مه‌ن 9 ساڵ، به ناوی به‌رفین سرین، دوای به‌شداری كردنی له پێشبرِكێیهكی نیگارکێشی مناڵاندا له سه‌ر ئاستی جیهان، كه له لایه‌ن رێكخراوی جیهانی یونسێف بهرِێوه چوو، توانی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ئه‌م پێشبرِكێیه به‌ده‌ست بێنێت.
به ئاماده‌بوونی لێژنه‌یه‌كی ئه‌م كۆنفرانسه، ڕۆژی سێشهمه له رێوره‌سمێكدا به‌رفین له دهبستانهکهی له شاری ئادانا ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێ به‌خشرا.
ناوهرِۆكی ئه‌م تابلۆیه باس له سروشت و ژینگه ده‌كات، به‌مه‌ش ناوبراو ده‌بێته یه‌كه‌م زارۆڵهی كورد، که خه‌ڵاتی یه‌كه‌می كێبرِكێی نێونه‌ته‌ویی نیگارکێشی زارۆکان به‌ده‌ست بێنێت.
له‌م پێشبرِكێیهدا 48 وڵات به به‌شداری 11328 قوتابی به‌شداریان كردبوو.
دختر 9 ساله کرد، جایزه اول نقاشی جهان را برد
یک دختر 9 ساله اهل شمال کردستان برنده جایزه اول مسابقه بین‌المللی نقاشی کودکان شد.
برفين سرين برنده یکم مسابقه بين‌المللی نقاشی كودكان كه از طرف يونيسف در توكيو ژاپن برگزار شد، گردید
.
نقاشی برفين، كه تاثيرات گلخانهای و ضرورت حفاظت از محيط زيست را به تصوير كشيده بود، از میان بیش از 11 هزار اثر از 48 کشور جهان شايسته كسب مقام نخست شناخته شد.
جايزه اول برفين كه يونيسف، برای وی ارسال كرده بود، روز سه‌شنبه در مراسمی در دبستان وی، در شهر آدانا به وی اهدا شد.
*****************
****************
دادگایی سه‌ر له نوێی مه‌هاباد 18 ساله
کومیته‌ی خویندکاری مافی مروڤ رایگه‌یاند که سێهه‌مین دانیشتنی دادگایی مهاباد (نازه‌نین) فاتێحی رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م هفته له لقی 74ی دادگای ئیسلامی تاران به‌رێوه ده‌چێت.
مه‌هاباد فاتێحی که ئێستا 18 سالانه به‌وه تاوانباره که له ته‌مه‌نی 17 سالهییدا کورێکی له شاروچکه‌ی ئه‌کبه‌ر ئابادی که‌ره‌ج کوشتووه.
هه‌رچه‌ن مه‌هاباد رایگه‌یاندوه که ته‌نیا بو به‌رگیری له خۆی و خۆشکه‌زاکه‌ی ئه‌م که‌سه‌ی کوشتوه، به‌لام دادوه‌رانی دادگا به ره‌دکردنه‌وه‌ی قسه‌کانی ناوبراو به بێ ئاماژه به هیچ هۆکارێک، وه‌ک بنه‌مای هه‌ر تاوانێک، سزای له‌سێداره‌دانی ناوبراویان ده‌رکردووه.
مه‌هاباد فاتێحی ئێستا له زیندانی گه‌وهه‌ر ده‌شتی که‌ره‌ج دایه و شادی سه‌در و محه‌مه‌د موسته‌فایی، پاریزه‌ری ناوبراو ده‌که‌ن.
محاکمه مجدد مهاباد 18ساله
کمیته دانشجویی گزارشگران حقوق بشر گزارش داد که سومین جلسه رسیدگی به اتهام مهاباد (نازنین) فاتحی روز چهارشنبه 20 دی ماه در شعبه 74 دادگاه کیفری تهران برگزار خواهد شد.
مهاباد فاتحی که اکنون 18 سال دارد متهم است که در سن 17 سالگی پسر جوانی را در شهرک اکبرآباد کرج به قتل رسانده است.
اگر چه مهاباد عنوان نموده تنها برای دفاع از خود و خواهرزاده اش مرتکب قتل شده اما قضات شعبه 7 دادگاه کیفری تهران با رد ادعای او و بدون اینکه به انگیزه خاص دیگری که اساس و لازمه هرجنایتی است اشاره کنند حکم قصاص وی را صادر کردهند.
مهاباد فاتحی که شادی صدر و محمد مصطفایی وکالت وی را بر عهده دارند هم اکنون در زندان گوهردشت کرج به سر می‌برد.
*****************
لينك ثابت
| ته‌وار |
| چهارشنبه بیستم دی 1385 ساعت 18:40 |
به جامعه‌اي كه طنابهاي دارش سستتر مي‌شود ولو براي كودكان زير 18 سالش بايد تبريك گفت، آن هم دوبار! يك بار براي سست شدن طناب دارش و ديگر بار براي حرمت نهادن بر كودكانش كه از قديم آينه بزرگسالان خوانده شدهاند و اميد آينده .... روزگار ثابت كرد در زمانهاي كه نمي‌شود راجع به اعدام اظهار نظري كرد، ناتواني كودكان تاب مقاومت را از بزرگسالان سلب مي‌نمايد. در خبرها آمده بود كه ”اعدام زير 18 سال ممنوع مي‌شود“. خبر مسرتبخشي بود زيرا يكي از مهمترين محور فعاليت سازمانهاي غيردولتي زنان، كودكان و مجموعا سازمانهايي را تشكيل ميدهد كه پيرامون مقولههاي مختلف حقوق بشر فعاليت مي‌كنند. مطالعه خبر حاكي از قريبالوقوع بودن تصويب لايحه تشكيل دادگاه اطفال و نوجوانان بود و روزنامهها از قول سخنگوي قوه قضائيه نقل كرده بودند كه در صورت تصويب لايحه گفته شده، مجازات شلاق و اعدام براي افرادي كه پيش از 18 سالگي مرتكب جرم شدهاند، حذف مي‌شود. حذف اعدام و شلاق كه اولي خشونتآميز است و دومي بيشتر تحقيرآميز، روزنه اميدي است براي حذف مجازاتهاي تحقيرآميز و خشونتآميز براي ديگران و حتي بزرگسالان. ضمنا قرار بر اين است كه حكم مجازات بر مبناي سن مرتكب در زمان ارتكاب جرم صادر شود و پيشينه زندگي اجتماعي و خانوادگي مجرم نيز در تعيين مجازات وي در نظر گرفته شود. همه اينها نويدبخش است. اما آيا با تصويب لايحه ياد شده، واقعا مجازات شلاق و اعدام به كلي براي افرادي كه در زمان ارتكاب جرم كمتر از 18 سال داشتهاند، حذف مي‌شود؟ اين يادداشت قصد پاسخ دادن به سؤال بالا را دارد. براي پاسخ به اين سؤال ابتدا بايد به روح كلي قانون جزاي ايران كه در حال حاضر در قانون مجازات اسلا‌مي متجلي است، رجوع كرد. مجازاتهاي مندرج در قانون مجازات اسلا‌مي ايران شامل دو دسته است: الف: مجازاتهايي كه از طرف حكومت و براي حفظ نظم عمومي تعيين مي‌شود. اين مجازاتها بيشتر در بردارنده مجازاتهاي تعزيري است و شامل حبس، جريمه، تبعيد و مجازاتهايي از اين دست مي‌شود. مجازاتهاي تعزيري ضمن آنكه در مقايسه با مجازاتهاي حدود و قصاص از شدت كمتري برخوردارند، با توجه به شرايط متهم و اوضاع و احوالي كه مرتكب تحت تاثير آنها دست به ارتكاب جرم زده است، از طرف دادگاه قابل تخفيف هستند. ب: مجازاتهايي كه به زعم قانون‌گذار توسط خداوند تعيين شدهاند و به حدود الهي شه‌رت دارند. اين مجازاتها شامل مجازاتهاي شديدي مانند اعدام، رجم، سنگسار، قطع دست و پا و .... هستند. اين مجازاتها در بسياري از موارد با گذشت شاكي، قابل گذشت نيستند. چرا كه حد الهياند و حد الهي قابل تخفيف يا تعطيل نيست. در بسياري از موارد اعدام كودكان زير 18 سال نيز با استناد به حدود الهي اجرا مي‌شود وگرنه در جرائم مشمول تعزير است، قاضي آن‌قدر اختيار دار است كه بر حال زار متهم ترحم نموده و بخشي از مجازات را تخفيف دهد. بنابراين در جرائم مشمول حدود و قصاص: اولا: قاضي حق ندارد پيشينه زندگي مرتكب را در صدور رأي در نظر بگيرد. ثانيا: با هيچ توجيهي نمي‌تواند در حدود الهي تخفيفي قائل شود. در جرائم مشمول قصاص نيز، مجرم صرفا با گذشت اولياء دم از اعدام رهايي مي‌يابد علت وجود چنين مجازاتهاي شديدي براي افراد زير 18 سال نيز آن است كه طبق ماده 49 قانون مجازات اسلا‌مي، دختران از 9 سالگي و پسران از 15 سالگي داراي مسئوليت كيفري كامل مي‌شوند و مانند فردي بزرگسال محاكمه و مجازات مي‌شوند و چنانچه مرتكب جرمي شوند كه مجازات آن اعدام يا سنگسار باشد، به مجازات مربوطه خواهند رسيد. اين مجازات براي كساني كه در زمان ارتكاب جرم كمتر از 18 سال داشتهاند نه تنها با مفاد بند 2 ماده 5 ميثاق حقوق مدني و سياسي در تعارض است بلكه چندان خشونتآميز بوده است كه لايحه تشكيل دادگاه اطفال و نوجوانان قصد دارد به اين موضوع توجه نمايد. اما بر خلاف آنچه اعلام شده است حتي در صورت تصويب لايحه يادشده، اعدام كودكان زير 18 سال واقعا ”ممنوع“ نمي‌شود. زيرا بطور منطقي زماني به عملي اطلاق ”ممنوع“ مي‌شود كه مطلقا انجام آن عمل نهي شده باشد. در حاليكه لايحه مربوطه به تشكيل دادگاه اطفال و نوجوانان بزهكار اين مشكل را بكلي حل نمي‌كند زيرا در درون اين قانون تناقضاتي وجود دارد كه نمي‌تواند به نيازهاي اجتماعي پاسخ دهد از جمله آنكه: ماده 31 اين لايحه چنين مي‌گويد: ”در باره نوجواناني كه سن آنان بيش از 15 سال و تا 18 سال تمام خورشيدي است مجازاتهاي زير اجرا مي‌شود: بند 3ـ حبس در كانون اصلاح و تربيت از 2 تا 8 سال در مورد جرائمي كه مجازات قانوني آن حبس ابد يا اعدام باشد“. مفاد اين ماده منطبق با خواست عمومي جامعه و با منطق حقوقي سازگار است. اما دو ماده جلوتر و در ماده 33 اين لايحه چنين مقرر شده است كه: ”در جرائمي كه مجازات قانوني آن قصاص يا حد است، هرگاه در رشد و كمال عقل مرتكب شبهه وجود داشته باشد، دادگاه اطفال و نوجوانان وي را به يكي از مجازاتهاي مذكور در بند 2 و 3 ماده 31 اين قانون محكوم مي‌نمايد.“ و تبصره همان ماده مقرر مي‌دارد: ”دادگاه اطفال و نوجوانان براي تشخيص رشد و كمال عقل مي‌تواند از نظر پزشكي قانوني يا از هر طريق ديگري كه مقتضي بداند استفاده كند“. بنابراين همچنانكه در قانون مجازات اسلا‌مي فعلي، تاكيد قانون‌گذار بر اجراي برداشت خاصي از مفهوم حدود و قصاص بوده است و همين برداشت تا كنون مانع حذف اعدام كودكان زير 18 سال بوده است، همچنانكه در لايحه تنظيمي نيز قانون‌گذار ايران قادر به جمع تعهدات بين‌المللي دولت ايران و برداشتهاي فقهي خاص خود در خصوص اعدام، آن هم اعدام زير 18 سال نشده است و در اين راه موفقيت خاصي به دست نياورده است. زيرا تشخيص رشد و كمال عقل را به عهده قاضي گذارده است كه با برخورداري از كمترين امكانات مادي و حجم زياد پروندههاي روزانه، اكنون قضاوت در خصوص رشد و كمال عقل متهم را نيز بايد بر دوش بكشد تا نهايتا حكم حيات يا مرگ كسي را در كارزار رسيدگي به پروندهها، امضاء نمايد. قسمت اخير تبصره ياد شده بيش از پيش قابل تامل است كه احراز رشد و كمال عقل مرتكب را به نظر پزشكي قانوني ”يا از هر طريق ديگري كه قاضي مقتضي بداند“ موكول نموده است. در زمانهاي كه متاسفانه، قضات متهم به اعمال نظر شخصي در پروندهها مي‌شوند، به ويژه در پروندههايي كه جاي پايي از صاحب منصبان در آن مشاهده شود، هرچند بسياري از اين شبهها نابجاست، اين مسامحه قانوننويس ايراني سؤال برانگيز است. گويا قانون‌گذار همچنان بر سن 9 و 15 سالگي پاي مي‌فشرد زيرا اصل را بر رشد و كمال عقل مرتكب قرار داده است و چنين اظهار مي‌دارد كه هرگاه در رشد و كمال عقل مرتكب شبهه وجود داشت، دادگاه اطفال بتواند ..... در حالي كه امروزه سن 18 سال در جوامع مختلف، مبنا قرار داده مي‌شود و تا قبل از 18 سالگي اصل بر نقصان رشد و عقل فرد است و پس از 18 سالگي اصل بر رشد و كمال عقل مرتكب است مگر آنكه خلاف اين امر ثابت شود. در حالي كه اين لايحه اصل را بر رشد و كمال عقل مرتكب قرار داده است مگر آنكه خلاف آن ثابت شود. بنابراين قاضي مجبور است در كارزار رسيدگي به پروندههاي روزانه، رشد و كمال عقل مرتكب را احراز نمايد تا به وسايل نامطمئني حكم مرگ يا حيات كسي را صادر نمايد. اين لايحه اعدام را به كلي ممنوع نكرده است. به دليل همان تناقضاتي كه در بطن خودش نهفته دارد. اما گامي به پيش است تا قاضي بتواند از صدور حكم اعدام خودداري كند. هرچند هنوز اميد به اصلاح تناقضات ياد شده در مرحله تصويب لايحه كاملا منتفي نيست. به هر حال در حيثيت قوه قانونگذاري نيست که تصويب قانون متناقضي را در تاريخ مصوبات خويش ثبت نمايد. از همه نكات گفته شده كه بگذريم، به ياد خواهيم آورد كه قرار نيست نيمه خالي ليوان را ببينيم و قرار است صبورانه و خوشبينانه بر حوادث شيرين لبخند بزنيم. پس چشم ميپوشيم بر كودكاني كه پيش از اين از طنابهاي دار در شهر يا روستايي، كنار خط راه‌آهن يا در ميدان اصلي شهر يا در هر نقطه ديگري از زمين پهناور خداوندي به دار آويخته شدند.

لينك ثابت
| ته‌وار |
| سه شنبه نوزدهم دی 1385 ساعت 17:41 |
كوێستان فتووحی
گه‌ر بیر له‌و هه‌موو زوڵم‌و ئازار‌و ناهه‌قییانه‌ی به‌رامبه‌ر به ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ده‌كه‌مه‌وه، دڵم پڕ ده‌بێ له ئازار‌و ده‌رد، هیلاكو بێزار دهبمو هه‌ستێكی زۆر ناخۆش روح‌و جه‌سته‌م داده‌گرێ. لێتان ناشارمه‌وه له قووڵایی دڵمه‌وه نه‌فره‌ت له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیاوسالار ده‌كه‌م. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچی ئازار‌و رهنجو بێمافییهكانی ژنانه، له‌و سیستمهیدا ده‌بینم (سیستمی پیاوسالار).
ئه‌و وشه رهقو ناشیرینه‌ی كه زۆربه‌ی پیاوان، به رووناكبیرهكانیشهوه، كه دێته به‌رباس لێی هه‌ڵده‌به‌زنه‌وه. ئاخه‌ر نه‌كا سهروهریو سالارییان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه!
رۆژێك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و رووناكبیرانه! باسی كێشه‌كانی ژنانمان ده‌كرد، گوتی ئه‌رێ ئه‌وه چیه، ئێوه ژنان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خۆیان به فیمینیست ده‌زانن، وشه‌ی "پیاوسالاری"ی تان لـێبستێنن، هیچی دیكه‌تان نیه باسی بكه‌ن. ئه‌وه‌ش دروست نیه به‌ڕاستی ئه‌وه شه‌ڕه له دژی پیاوان!
گوتم چ بكه‌ین، ئێمه باس له بێمافییهكانی ژنان ده‌كه‌ین، كه باس له رهنجو ئازاری ژنان ده‌كه‌ین، ده‌بێ بشڵێین كێن ئه‌وانه‌ی ژنان ئازار دهدهنو كۆڕی بنه‌ماڵه‌یان لـێكردوونهته دۆزه‌خ. كه باسی خۆكوشتن‌و خۆسووتاندنی ژنان ده‌كه‌ین، ده‌بێ هۆكاره‌كان بڵێین كه چیه وا له‌و ژنانه ده‌كا مه‌رگیان پێباشتر بێ له ژیان. كه باسی دیارده‌ی دزێوی چه‌ند هاوسه‌ری ده‌كه‌ین ـ كه خراپترین توندوتیژیو سووكایه‌تییه دژی ژنان ـ ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌وه خواستی هه‌وه‌سبازانه‌ی پیاوانه كه ئه‌م سووكایه‌تییه بۆ ژنان به‌ڕه‌وا ده‌زانن. كه باسی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر جه‌سته‌ی ژنان ده‌كه‌ین، ده‌بێ ده‌ستدرێژیكه‌ر به تاوانبار بزانین‌و ریسوای بكه‌ین.
تكایه خواست‌و داواكانمان چه‌واشه مه‌كه‌ن، ئێمه له‌گه‌ڵ پیاوان شه‌ڕمان نیه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ سیستمێك شه‌ڕمانه كه له‌وێدا ژن وه‌ك مرۆڤێكی نالایه‌ق چاوی لـێدهكرێو هیچ حیسابێك بۆ قسه‌ی ناكرێ. ره‌نگه هۆكاری هه‌موو ئه‌وانه پیاوان بن، كه هه‌ر واشه، به‌ڵام ئه‌وه په‌روه‌رده‌ی ئه‌و سیستمه‌یه وای كردوه كه پیاو هۆكاری هه‌موو كێشه‌كان بێ. به‌و حاڵه‌ش ئێمه له‌گه‌ڵ پیاوان شه‌ڕمان نیه، ئه‌و كه‌سه‌ی خواسته‌كانی ژنان به شه‌ڕ دژی پیاوان ده‌زانێ، خراپ تێگه‌یشتوه، یان به ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێ خه‌باتی ژنان‌و داواكانی ژنان چه‌واشه بكا‌و ژن‌و پیاو له به‌رامبه‌ر یه‌ك دا رابگرێ‌و بیانكاته دژی یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی رێگای خه‌باته‌كه له ژنان سه‌ختتر بكه‌ن. ئه‌وانه هه‌ر ئه‌و كه‌لتوورو یاسایانه‌یان ده‌وێ كه پیاوان سه‌روه‌رو سالار بن‌و ژنانیش خزمهتكارو فه‌رمانبه‌ری ئه‌وان، هه‌ر ئه‌و كه‌لتووره‌یان ده‌وێ كه ژنان به ناوی شهرهفو نامووسه‌وه ئازار بدرێن‌و سووكایه‌تییان پێبكرێو گیانیان لـێبستێنرێ، ئه‌وانه هه‌ر ئه‌و كه‌لتووره‌یان ده‌وێ كه پیاوێك مافی هه‌بێ زیاتر له سێ ژن‌و چوار ژنی له ئیختیار دابێ، بۆ دامركاندنه‌وه‌ی هه‌سته جینسییه‌كانی، به‌ڵێ ئه‌و كه‌لتووره‌یان ده‌وێ كه ئه‌گه‌ر ژن ده‌ستدرێژیشی كرایه سه‌ر، هه‌ر ئه‌و به تاوانبار بزانرێ.
ژنانی خه‌باتكار له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه شه‌ڕیانه كه ئه‌و سیستمه دژی ئینسانییه‌یان قبووڵه كه هیچ رێزێك بۆ ژن دانانێ‌و وه‌ك مرۆڤێكی كامڵ قبووڵی نیه‌و ته‌نیا وه‌ك جه‌سته‌یه‌ك دهیبینێو ئه‌و جه‌سته‌یه‌ش ده‌بێ له زیندان‌و ئهمرو فه‌رمانی پیاوان دا بێ.
پاش هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی من ئه‌و به‌ڕێزه گوتی ئه‌وه‌ی تۆ‌و ئه‌مسالی تۆ هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن هه‌قی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای خۆتانه، به‌ڵام قه‌تی پێناگه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوان ئه‌و وه‌زعه به قازانجیانه، شتێكی دیكه‌ش، زۆربه‌ی هاوجنسهكانیشت ئه‌و سیستمه‌ی كه تۆ ئاوا باسی خراپییه‌كه‌ی ده‌كه‌ی قبووڵیانه.
له‌و باره‌وه زۆرمان قسه‌و باس كرد به تایبه‌تی له سه‌ر هه‌ڵوێستی پیاوانی رووناكبیرو دێموكرات كه لێره‌دا به‌پێویستی نازانم هه‌مووی بێنمه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گوتی زۆربه‌ی هاوره‌گه‌زه‌كانی خۆت ئه‌و سیستمه‌یان قبووڵه. لێره‌دا منیش ده‌ڵێم به‌ڵـێ تا ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی هاوره‌گه‌زه‌كانی من ئه‌و سیستمه ناڕه‌واو نادادپهروهرهیان قبووڵ بووه، به هۆی ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هاتووینه سه‌ر دنیا، كه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م قومی شیره‌كه‌ی دایكمان گوێمان پڕدهكرا له وشه‌ی نه‌كه‌ی، عه‌یبه، نه‌چی، نابێ، تۆ كچی، زه‌عیفه‌ی، بێدهسهڵاتو نالایه‌ق‌و ... هه‌رواش مێشك‌و بیروزه‌ینی كوڕیش پڕدهكرا له‌و قسانه "تۆ پیاوی، ئازا‌و به‌هێز بۆیه ده‌بێ خاوه‌ن بڕیار‌و سه‌روه‌رو سالاربی". ئه‌م تێڕوانینانه سه‌پێنراون به سه‌رماندا، بۆیه بۆخۆشمان گومانمان هه‌یه له تواناكانی خۆمان. ئه‌وه په‌روه‌رده‌ی ئه‌و سیستمه پیاوسالاره‌یه وای كردوه كه ژن ئه‌و چاره‌نووسه ره‌شه‌ی كه به‌سه‌ریدا سه‌پاوه قبووڵ بكا. مرۆڤێك كه له‌و كاته‌وه دێته سه‌ر دنیا به‌م تێڕوانینه‌وه په‌روه‌رده بكرێ، حاشا له بوونی عهقڵو توانا‌و شعووری بكرێ، زۆر زه‌حمه‌ته هه‌روا به ئاسانی له‌و قالبه دیاریكراوه‌ی كه بۆی دانراوه بێتهدهرو ئه‌م تێڕوانینه هه‌ڵانه‌ی سه‌باره‌ت به ماف‌و رۆڵی خۆی به غه‌ڵه‌ت بزانێ‌و بهربهرهكانییان له‌گه‌ڵ بكا.
به‌خۆشییه‌وه ئه‌مڕۆ ئیدی له كوردستانی خۆشمان بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و بیروفكره نادروستانه. ئه‌وه‌ش راست نیه كه زۆربه‌ی ژنان به ژێرده‌سته‌یی خۆیان‌و سه‌روه‌ری پیاوان رازی بن. ئه‌وانه‌ی ئه‌م سیفه‌ته ئازارهێنهرهیان قبووڵه رۆژله‌گه‌ڵ رۆژ روو له كه‌میی دهدهنو مه‌یدانی لایه‌نگرانی پیاوسالاریش رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ ته‌سكتر ده‌بێته‌وه.
دیاره ئه‌وه‌ش ده‌بێ به كه‌یفی پیاوان نه‌بێ، بۆیه زۆریان به قسه‌كانیان ده‌یانه‌وێ دڵی ژنان له‌و خه‌باته‌ی كه ده‌ستیان داوه‌تێ ساردبكه‌نه‌وه. به‌ڵام ئێمه نه‌ك نابێ به‌و قسانه تووشی ناهومێدی بین به‌ڵكوو چاكتر ده‌بێ هان بدرێین بۆ به‌ربه‌ره‌كانی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سیستمی پڕ له ناعهداڵهتیو بۆ سڕینه‌وه‌ی بیر‌و فكری پیاوسالاری له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا. هه‌روه‌ها فشاره‌كانمان زیاتر بكه‌ین بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ گۆڕینی هه‌موو ئه‌و یاسایانه كه جیاوازی له نێوان مافه‌كانی ژن‌و پیاودا به زه‌قی دیاری كردوه. به‌ڵام هه‌رده‌م ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بێ ته‌نیا به گۆڕینی یاساكان كێشه‌ی ئێمه له‌م كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌دا چاره‌سه‌ر نابێ. شه‌رتی بنه‌ڕه‌تی گۆڕینی یاساش، گۆڕینی بیروبۆچوونی كۆمه‌ڵه.
بۆیه بۆ نزیك بوونه‌وه‌و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان، ده‌بێ له خۆمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، ئه‌و بیروباوه‌ڕه غه‌ڵه‌تانه‌ی كه سه‌پاوه به‌سه‌رماندا له بیروزه‌ینی خۆماندا پاك بكه‌ینه‌وه. بۆ گۆڕینی وه‌زعییه‌تی ژنان له‌و چاره‌نووسه تاڵه، له ده‌ستدانی هێندێك به‌هاش ده‌بێ قبووڵ بكه‌ین، ئه‌و به‌هایانه‌ی كه له لای كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بۆ ژنان جوانن وه‌ك مه‌زڵووم بوون‌و شه‌رمێونی، ژنێك ئه‌م به‌هایانه بخاته ژێرپێ به ژنێكی سهرهڕۆو یاخی‌و ته‌نانه‌ت بهبێحهیاشی ناوده‌به‌ن. بۆیه نابێ له‌وه بترسینو ده‌بێ نرخه‌كه‌ی بۆ بده‌ین. به ئاگایی‌و ئازایهتیو بڕوابه‌خۆبوون ده‌توانین ئه‌و شه‌ڕه به‌رینه‌وه‌و به مافه‌كانمان بگه‌ین.
سه‌رچاوه: کوردستان‌میدیا
لينك ثابت
| ته‌وار |
| پنجشنبه هفتم دی 1385 ساعت 18:42 |
براساس تکرار مداوم در جوامع سنتي تقريبا بهيک عادت تبديل شده است و به‌دور از واقعيت نيست اگر گفته شود تقريبا هر روز در روزنامه ها خبر قتل يک زن يا دختر جوان توسط پدر و برادر و عمو يا دايياش منعکس مي شود. در خبري بهنقل از خبرگزاري فارس، رئيس مرکز اطلاع رساني پليس آذربايجان شرقي اعلام کرد؛ زن جواني بهانگيزه مسائل اخلاقي و عدم رعايت شئونات اخلاقي توسط پدرش بهقتل رسيد. بهگفته صمد فرامرزي جسد اين زن جوان 31 ساله که طيبه نام داشت توسط پليس در مقابل «باغ نايب » و نرسيده بهپل سنگي شهر کشف شد. . سايت زنان فاتحان فردا

كميته عفاف و حجاب شوراي فرهنگ عمومي وزارت ارشاد مقرراتي را براي شرايط تردد خانمهاي اين وزارتخانه وضع كرده است. بنابر اين مصوبه خانمهاي شاغل در وزارت ارشاد بايد از مقنعه جلوبسته، مانتوي بلند و گشاد و يك رنگ و كفشهاي ساده و معمولي استفاده كنند. در عين حال بنا بر آن استفاده از زيورآلات و وسايل آرايش و استفاده از جورابهاي توري و نازك ممنوع مي‌باشد. . سايت زنان فاتحان فردا
لينك ثابت
| ته‌وار |
| دوشنبه بیست و هفتم آذر 1385 ساعت 10:14 |
لينك ثابت
| ته‌وار |
| پنجشنبه شانزدهم آذر 1385 ساعت 15:45 |
گۆڤاری "ژنان" ژماره 15 بڵاو کراویه‌وه
ئازادی بۆ ژن به‌ختیاری بۆ کۆمه‌ڵ. گۆڤاری یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه، ئه‌م گۆڤاره هه‌ر سێ مانگ جارێک ده‌رده‌چێ و له کۆمه‌ڵێک وتار، بابه‌تی سیاسی، په‌یام، وتووێژ، شێعر، هۆنراوه، په‌خشان و کورته چێرۆک پێک هاتووه
لينك ثابت
| ته‌وار |
| یکشنبه پنجم آذر 1385 ساعت 10:47 |
دختر بودن يعني ...

ختر بودن يعني لباست 4 متر و نيم پارچه ببره كه آقايون به گناه نيفتن
دختربودن يعني " برو تو ، دم در واي نستا"
دختر بودن يعني كله قند و لي لي لي لي..........
دختر بودن يعني الگوي خياطي وسط مجله هاي درپيت
دختر بودن يعني هموني باشي كه مادر وخاله وعمه ت هستن
دختر بودن يعني هندونه اي كه بايد بلد باشي شكل مرغابي قاچ كني
دختر بودن يعني " دخترو رو چه به رانندگي؟ "
دختر بودن يعني " شنيدي شوهر سيمين واسه ش يه سرويس طلا خريده 12 ميليون؟"
دختر بودن يعني بايد فيلم مورد علاقه تو ول كني پاشي چايي بريزي
دختر بودن يعني نخواستن و خواسته شدن
دختر بودن يعني حق هر چيزي رو فقط وقتي داري كه تو عقدنامه نوشته باشه
دختر بودن يعني "Bfتون رضايت دارن؟! به بابات گفتي؟"
دختر بودن يعني "ببخشيد ميشه جزوه تونو ببينم؟"
دختر بودن يعني 40 نفر Add كه 39 تاش عكستو ميخوان اون يكي هم ايگنورت كرده چون به‌ش عكس ندادي
دختر بودن يعني " به به خانوم خوشگل....هزار ماشالااااااا...."
دختر بودن يعني "خوب به سلامتي مدرکت رو هم كه گرفتي ديگه بايد شوهرت بديم"
دختر بودن يعني "كجا داري ميري؟"
دختر بودن يعني " تو نميخواد بري اونجا ، من خودم ميرم "
دختر بودن يعني "كي بود بهت زنگ زد؟! با كي حرف ميزدي؟"
دختر بودن يعني " خيلي خودسر شدي"
دختر بودن يعني اجازه گرفتن واسه هرچي ، حتي نفس كشيدن
لينك ثابت
| ته‌وار |
| سه شنبه سی ام آبان 1385 ساعت 22:41 |
|
|
خۆسووتاندنی کچێکی جوانڕۆیی به هۆی زه‌ماوندی زۆره‌ملێ
|
|
به هۆی گووشاری بنه‌ماڵه و زه‌ماوه‌ندی زۆره‌ملی، دیسانیش کچێکی گه‌نجی جوانڕۆیی قوربانی بوو و هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له زه‌ماوه‌نده‌که‌ی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا ومرد. به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری جوانڕۆی کرماشانه‌وه، کچێکی گه‌نجی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی ئه‌م شاره به ناوی "سارا عه‌بدوڵلاهی" ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به‌م جۆره پاش سووتانی له‌شی له نه‌خۆشخانه و پاش ڕۆژێک، گیانی له‌ده‌ست. ئه‌گه‌ر چی هۆی خۆسووتاندنی ئه‌م کیژه تا ئێستاش ڕوون نیه، به‌ڵام ده‌گوترێ که هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له زه‌ماوه‌ندێکی زۆره‌ملی و گووشاری بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوه و بوه و ئه‌وه یه‌که‌م جار نیه که به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و گووشاری نامرۆڤانه‌ی بنه‌ماڵه کچان و ژنانی کورد، ناچار به خۆسووتاندن ده‌بن. |
|
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئیمهیل بکه‌ن::. |
|
|
|
خودكشی یك دختر 18 ساله‌ی جوانرویی
|
|
طبق خبر رسیده از شهر جوانرود در استان كرمانشاه یك دختر 18 ساله بنام "سارا عبدالله‌ی" براثر مشكلات خانوادگی اقدام به خودسوزی كرد. نامبرده یك روز بعد براثر بالا بودن درصد سوختگی جان خود را از دست میدهد. گفته می‌شود علت خودكشی وی ازدواج اجباری و فشارهای خانوادگی بوده است. |
|
|
این صفحه را برای دوستان خود میل کنید. |
|
| |
لينك ثابت
| ته‌وار |
| دوشنبه بیست و نهم آبان 1385 ساعت 18:59 |
ژنان نێچیرێك له داوی ڕێكلامدا
كوێستان فتوحی 2006.11.17
له ئێران بۆ ڕێكلامی ڕۆنێك، ژنه‌كه له كاتێكدا له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی كێشه‌یان بووه و خه‌مباره، له‌جیاتی ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ی به زه‌ینی ده‌گا لێنانی خواردنێكه به فڵان به‌رهه‌می ڕێكلامی تا دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی چاك بكاته‌وه! |
ڕێكلام به كردارێك ده‌گوترێ كه خاوه‌نی كالا ده‌یه‌وێ بۆ ناساندنی كالاكهی خۆی و سه‌رنجڕاكێشانی كڕیار كه‌ڵكی لـێوهربگرێ؛ به جۆرێك كه به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی كات و شوێن جیاوازیی هه‌یه. بۆ نموونه له ڕابردوودا ته‌نیا له چه‌ند دێڕێكدا له ڕۆژنامه‌كان و بڵاوكراوه‌كاندا به‌بێ هیچ وێنه‌یه‌ك ڕێكلام ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌وه به تێپه‌ڕینی زه‌مان شێوه‌ی جۆراوجۆری به‌خۆیه‌وه گرتووه و پێبهپێی ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌كان په‌ره‌ی پێدراوه.
ئه‌مڕۆ له نێوان خاوه‌نانی سه‌رمایه و كۆمپانیاكانی پێشكه‌شكاری به‌رهه‌مه‌كان كێبه‌ركێیه‌كی نزیك هه‌یه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی بازاڕی مه‌سره‌ف. هه‌ر ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیا ڕێكلامییهكان بێنه مه‌یدانه‌وه و دوایه‌ش ڕێكلامی جۆراوجۆر پێشكه‌ش بكه‌ن. هه‌ركامه‌یان له هه‌وڵی دروستكردنی ڕێكلامی باشتر و كاریگهرتردان. هه‌ر ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه له هه‌موو شتێك كه‌ڵك وه‌ربگرن، تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ته‌نانه‌ت به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانیش بخرێنه ژێر پێ. گرینگ ترینیان كه‌ڵكوه‌رگرتنی ئامرازییه له ژنان، كه به شه‌هامه‌ته‌وه ده‌كرێ بگوترێ زۆرترین كه‌ڵكی لـێوهردهگیرێ.
توندوتیژیی زۆر لایه‌نی جۆراوجۆری ئاشكرا و شاراوه‌ی هه‌ن، و به‌شی زۆری ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان یه‌ك له‌م لایه‌نانه‌یان تاقی كردۆته‌وه: توندوتیژیی جینسی، جه‌سته‌یی، توندوتیژی له قسه‌كردن و له ڕه‌فتاردا، گرنگی پێنه‌دان و... هتد. به‌ڵام یه‌كێك له شێوه شاراوه‌كانی توندوتیژی كه كه‌متر ئاوڕی لـێدراوهتهوه یان ئه‌گه‌ر باسیشی كرابێ، وا نیشاندراوه كه له ڕۆژئاوادا بره‌وی هه‌یه، كه‌ڵكوه‌رگرتنی جینسییه له ڕێكلامدا كه زیاتر ژنان ده‌گرێته‌وه. ئه‌م توندوتیژییه له لایه‌نی جۆراوجۆره‌وه بۆ لێكدانه‌وه ده‌بێ.
له ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌كاندا ڕێكلام به دوو شێوه ده‌كرێ هێرش بێ بۆسه‌ر ژنان. یه‌كه‌م، كه‌ڵكوه‌رگرتن له ژنان بۆ ڕێكلام، دووه‌م، ڕێكلام دژی ژنان كه هه‌ركامه‌یان به‌پێی كه‌لتوری هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌توانێ ئه‌ركی زۆرتر و كه‌متری هه‌بێ. سه‌ره‌تا باسی بابه‌تی كه‌ڵكوه‌رگرتنی خراپی جینسی له ڕێكلامدا له‌سه‌ر بنه‌مای جینسیهتیی ژن ده‌كه‌ین.

له زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوادا له ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌كانی وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆن و هتد بۆ نیشاندانی به‌رهه‌مه‌كانیان زۆرتر له ژنان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. ئه‌وان بۆ ڕێكلام بۆ به‌رهه‌مێك له حاڵه‌تی جۆراوجۆردا‌و به جلوبه‌رگی جۆراوجۆره‌وه له ژن به شێوه‌یه‌ك كه زیاتر له‌شی نیشانی بینه‌ر بده‌ن كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. بۆ نموونه كه ڕێكلام بۆ ماشێنی جلوبهرگشۆری یا گه‌سكی كاره‌بایی (جاڕووبهرقی) ده‌كه‌ن هه‌میشه ژنێك له‌لای ئه‌و ئامێرانه ڕاوه‌ستاوه وكڕیار بۆ كڕینی ئه‌وان ڕاده‌كێشن. له‌ڕاستیدا بیروبۆچوونی ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره ڕێكلامه ڕێكده‌خه‌ن ئه‌وه‌یه كه ژنان به‌كارهێنه‌رانی نه‌ریتیی ئه‌و جۆره به‌رهه‌مانه‌ن. ئه‌وان ئه‌وه‌ی لهدهستیاندێ له‌به‌رچاوی ده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵك سه‌رنجیان بچێته‌سه‌ر و زۆرترین كاریگه‌ریی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی به جوانترین شێوه له كه‌مترین ماوه‌دا كاریگه‌رترین حاڵه‌تی هه‌بێ له به‌رامبه‌ر چاوی بینه‌ردا. چونكه بینه‌ر به‌هۆی یاریی ڕه‌نگ و جووڵه‌كان، ته‌نانه‌ت چه‌ند چركه‌یه‌كیش دوای ڕێكلامه‌كه، هه‌روا له‌ژێر كاریگه‌ریی ڕێكلامهكهدا ده‌مێنێته‌وه. یان هه‌لومه‌رجێكی وای تێدا پێك بێ به هه‌ر جار دیتنی به‌رهه‌می ڕێكلام بۆكراو، ڕاكێشهربوونی جه‌سته‌ی ژنی بێته‌به‌ر چاو.
ئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌دا ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ره، كه‌ڵكوه‌رگرتنی ئامرازییه له ژن. به بڕوای ئه‌و ده‌سته‌یه له ڕه‌خنه‌گران، ژنان وه‌ك كۆیله بۆ خزمه‌تی سه‌رمایه كه‌ڵكیان لـێوهردهگیرێ. كه‌ڵكوه‌رگرتن له جوانیی جه‌سته‌ی ژن بۆ قازانجی سه‌رمایه‌داری و پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مێك، نه‌ته‌نیا هێنانه‌خواری پله و پایه‌ی ژنه، به‌ڵكو له‌ڕاستیدا ژن ده‌كاته كالایه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی بیركردنه‌وه و خه‌یاڵاتی جینسیی بینه‌ران و گوێگرانی ڕێكلام. ئه‌وه‌ش شێوه‌یه‌كه له بیركردنه‌وه‌ی كه‌لتوری پیاوسالاری كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووشدا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافه‌كانی ژن‌دا پێكهاتووه، هه‌روا ماوه‌ته‌وه.
دیاره گروپه ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌یانه‌وێ به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ژنان وه‌ك ورووژێنه‌ری هه‌ستی جینسی، سووكایه‌تی به شه‌خسییه‌تی ژنان بكه‌ن. به‌ڵام له وڵاتێكی ئیسلامیی وه‌كو ئێرانیشدا ژنان به حیجابه‌وه بۆ ڕێكلامی به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌كان كه‌ڵكیان لـێوهردهگیرێ. ئه‌گه‌رچی له وڵاتانی ئیسلامی‌دا ژنان به له‌شی داپۆشراوه‌وه به‌شداری له ڕێكلامدا ده‌كه‌ن و به قه‌ول ورووژێنه‌ر نین، به‌ڵام كه‌ڵكوه‌رگرتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به به‌شداری ژنان ڕێكلامیان بۆ ده‌كرێ به شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه بۆ پێگه‌ی ژنان له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ده‌كه‌ن. له حه‌لقه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كاندا كه به نۆره‌ی خۆیان لایه‌نی ڕێكلامییان هه‌یه، ژنی فه‌رمانبه‌ر، گوێڕایه‌ڵی قسه‌ی مێرد، به سه‌بر و ته‌حه‌مول و وه‌ك كائینێكی پیرۆز ده‌نوێندرێن. هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره ژنانه له ڕێكلامدا زۆرتر ژنانێكن كه خه‌ریكی شوشتن، ئاشپه‌زی، گهسكلێدان، كڕینی كه‌لوپه‌لی پاكوخاوێنیی نێو ماڵ و خوارده‌مه‌نی و قسه‌كردن به ته‌له‌فۆنن، یان له په‌راوێزدان. بۆ نموونه له ته‌له‌ڤزیۆنه عهربییهكاندا بۆ ڕێكلام بۆ جۆرێك چای، ژنێكی حیجابی به سینییه‌ك چاوه بۆلای كۆمه‌ڵێك پیاو ده‌چێ كه به گه‌رموگوڕی خه‌ریكی قسه‌وباسی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تین. یان له ئێران بۆ ڕێكلامی ڕۆنێك، ژنه‌كه له كاتێكدا له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی كێشه‌یان بووه و خه‌مباره، له‌جیاتی ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ی به زه‌ینی ده‌گا لێنانی خواردنێكه به فڵان به‌رهه‌می ڕێكلامی تا دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی چاك بكاته‌وه!
هه‌روه‌ك باس كرا، ئه‌و جۆره ڕێكلامانه به ڕواڵه‌ت خراپ كه‌ڵكوه‌رگرتن نییه له ژنان. به‌ڵام نه‌سلێكی له باری ته‌مه‌نه‌وه به‌ربڵاوی بینه‌رانی ڕێكلام، وه‌ك منداڵان، جێگای هه‌میشه‌یی ژن یا له ئاشپه‌زخانه (متبه‌ق)ـه و یان له په‌نا ئامێری جلوبهرگشتندا ده‌بینن. جێگه‌ی پیاویش له بانك یان له حاڵی وه‌رزش و ... هه‌ر ده‌ڵێی بۆ ژن له ده‌ره‌وه‌ی چواردیواری ماڵ هیچ به‌رنامه و ئامانجێك باس نه‌كراوه. ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی و پیرۆزی ده‌به‌خشێ به‌و، خزمه‌تی به‌رده‌وام به مێرد و منداڵه‌كانیه‌تی نه‌ك ڕاگه‌یشتن به‌و لێوه‌شاوه‌یی و پشكووتنانهی كه ده‌توانن بۆ باشتربوونی ژیان كاریگه‌ر بن.
پیاو داده‌نیشێ و ژنیش خه‌ریكی خزمه‌تكردنه، ژن له ماڵه‌وه ده‌مێنێته‌وه و پیاویش به ده‌ستی پڕه‌وه دێته‌وه بۆ ماڵ. ئه‌وه كارێكه كه ڕێكلام هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سیستمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئه‌نجامی ده‌دا. ژنان له هه‌ڵكه‌وتێكی نزمتردان و پیاوان له بارودۆخێكی باڵاده‌ست تردا. ئه‌وه ئامانجێكه كه نه‌خشی ژنان له حه‌لقه تهلهڤزیۆنییهكانیشدا زیاتر له ڕێكلام پێی له‌سه‌ر داده‌گرێ.
ئه‌و ڕێكلامه له ڕاده‌یه‌كی به‌ربڵاوتردا بۆوێنه له بهجینسییكردنی ڕۆڵی كه‌لوپه‌لی یاریكردن و كتێبه‌كانی منداڵانیشدا ده‌بینرێ. بۆ نموونه بووكه‌ڵه‌ی باربی له وڵاتانی ڕۆژئاواییدا له باری ئه‌ندام و جلوبه‌رگ و ڕه‌فتاره‌وه بۆ منداڵان سه‌رمه‌شقه. له كتێبه چیرۆكییه‌كانی وڵاتانی وه‌ك ئێرانیشدا ڕۆڵی كچی نێو چیرۆكه‌كان دانانی سفره و یارمه‌تیدانی دایكیه‌تی و حه‌ز ده‌كا زووتر گه‌وره بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ هاوكاریی دایكی بكا بۆ كاروباری نێو ماڵ. كوڕیش ئه‌گه‌ر بڕیار بدا كوڕێكی باش بێ، ته‌نیا ئه‌ونده به‌سه كه‌لوپه‌لی یارییه‌كانی كۆكاته‌وه، قسه‌ی خراپ نه‌كا، پێش نانخواردن ده‌سته‌كانی بشوا و شه‌وانه‌ش به فڵچه ددانه‌كانی بشوا و له‌و بابه‌ته.
ڕێكلام له‌ڕاستیدا به‌هۆی كورتبوونی ماوه‌ی كاتی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی، كه‌ڵكوه‌رگرتن له جۆری ڕه‌نگ، خێرایی جووڵه و هه‌روه‌ها گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی كه‌ڵكی به‌رهه‌مه‌كه تا ڕاده‌یه‌كی نامومكین و نیشاندانی ئه‌و كهلكانه، ده‌بێته هۆی بزواندنی هه‌ستی بینه‌ر. به‌م شێوه‌یه بینه‌رێكی زۆر له ده‌سته‌ی جۆراوجۆری ته‌مه‌نیی بۆلای خۆی ڕاده‌كێشێ. كاریگه‌ریی ڕێكلام به ڕاده‌یه‌كه كه ته‌نانه‌ت منداڵانی زۆر كهمتهمهنیش به ئاسانی لاسایی دروشم یان جووڵه‌ی ڕێكلامه‌كان ده‌كه‌نه‌وه و دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و منداڵانه‌ی نه‌گه‌یشتوونه‌ته ته‌مه‌نی قوتابخانه‌ش و ناتوانن بخوێننه‌وه، بۆ نمونه به دیتنی ئارمی بانكه‌كان به ئاسانی لێكی جیا ده‌كه‌نه‌وه، یان جۆری مادده‌كانی پاكوخاوێنی ده‌ناسنه‌وه. بۆیه كاریگه‌ریی ڕێكلام به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر منداڵان زیاتر له‌وه‌یه كه چاوه‌ڕوانی لـێ‌ده‌كرێ.
پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا زۆر كرده‌وه و ڕه‌فتاری خه‌ڵك له ئاستی جیهاندا به‌رهه‌می لێكدانه‌وه‌ی دروستی خۆیانن یان به شێوه‌یه‌كی ده‌رهه‌ست له‌ژێر كاریگه‌ریی به‌ربڵاوی كاپیتالیزم له جیهاندایه كه ته‌نانه‌ت ڕۆچۆته نێو لایه‌نه ده‌روونییه‌كانی مرۆڤه‌كانه‌وه؟ ئه‌وه‌ی كه به ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یان وڵاتێك داده‌نرێ گومانی تێدا نییه كه به‌رهه‌می ئه‌و ئاراسته‌یه‌یه كه ده‌سه‌ڵاته جیهانییه‌كان دیاری ده‌كه‌ن.
له‌ڕاستیدا ئێمه بێ ئه‌وه‌ی به خۆمان بزانین هه‌ر ئه‌و نه‌خش و كرده‌وانه به‌ڕێوه ده‌به‌ین كه ڕیكلام بۆ خزمه‌تی سه‌رمایه‌داری بۆی دیاریكردووین. هه‌ر ئه‌و كالایه ده‌كڕین كه زۆرتر ناسێندراوه. هه‌روه‌ك فڵان هونهرپیشه ڕه‌فتار ده‌كه‌ین كه ڕێكلام كردوویه‌تی به سه‌رمه‌شقمان. هه‌ر ئه‌و جلوبه‌رگه له‌به‌ر ده‌كه‌ین كه فڵان گۆرانیبێژی به‌ناوبانگ له‌به‌ریدایه. بۆ نمونه كه‌ڵكوه‌رگرتن له كه‌لوپه‌لی جوانكاری، ڕێكلامێك له باره‌یه‌وه دكرێ، ایولین رید ده‌ڵـێ: "هه‌رچه‌ند ژنان ئه‌و مافه‌یان هه‌یه چ په‌سند ده‌كه‌ن، چ له‌به‌ر ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌لوپه‌لێكی جوانكاری كه پێیان خۆشه كه‌ڵكی لـێوه‌ربگرن، به‌ڵام له جیهانی واقیعیدا مافی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو جۆرێك زیره‌كانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. ژنان له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی پڕاوپڕ له كێبه‌ركێی دڵڕه‌قدا ده‌بێ له كه‌لوپه‌لی جوانكاری و نوێترین مۆده‌كان كه‌ڵك وه‌رگرن. كه‌واته ژنان وه‌ك نێچیرێك له‌لایه‌ن فرۆشیارانی كه‌لوپه‌لی جوانكاری و مۆدسازانی ئه‌و كارخانانهوه كه‌ڵكیان لـێوهردهگیرێ كه له سه‌ره‌تاوه بۆ قازانجی چه‌ند بیلیۆنی بناخهكهیان دانراوه، نه‌ك بۆ قازانج گه‌یاندن به جوانیی ژنان."
ئه‌وه‌ی گرنگه، ڕۆڵی شاراوه‌ی ڕێكلامه كه به دووركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له زاتی خۆیان و دانی جێگه و ڕۆڵ پێیان، به‌تایبه‌ت ژنان له سه‌رانسه‌ری دنیادا ده‌رفه‌تی باشتركردنی ژیان ده‌ستێنێته‌وه و به شێوه‌ی توندوتیژیی شاراوه مرۆڤ له ئاستی دامركاندنی ڕه‌مه‌كه‌كان (غه‌ریزه)دا ڕاده‌گرێ. ڕێكلام هه‌میشه و له هه‌موو جێیه‌ك له خزمه‌ت گه‌شه و په‌ره‌پێدانی زاڵبوون به‌سه‌ر ئیراده و هێزی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكدایه؛ ئامرازێكه له خزمه‌ت هێنانه‌دیی ئامانجه‌كانی قازانجپهرستاندا. به جۆرێك كه مرۆڤی ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر نه‌توانێ خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی ڕێكلام به‌ربه‌ره له هه‌ناوی كۆمه‌ڵدا په‌روه‌رده‌ی ده‌كا خۆی ڕێكخا ته‌ریك ده‌كه‌وێته‌وه. ڕێكلام له ته‌واوی جیهاندا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ و ژنان سه‌ره‌كی ترین ئامانجی ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شانه‌ن.
سه‌رچاوه: herlandmag.com
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: كوێستان فتوحی
لينك ثابت
| ته‌وار |
| دوشنبه بیست و نهم آبان 1385 ساعت 17:48 |
جینایه‌تی دڕندانه له‌ژێر ناوی پاراستنی "نامووس"دا
كوێستان فتوحی 2006.10.12
له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌سه‌ر ژنێك، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر ژنه‌كه‌یه كه سزاده‌درێ، چونكه كه‌لتور و یاساكه ده‌ڵـێ، ئه‌و ژنه به باشی ڕێوشوێنه ئه‌خلاقییه‌كانی به‌ڕێوه نه‌بردون، بۆیه پیاو ته‌حریك بووه و ئه‌م تاوانه خوڵقاوه. بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و نهنگییهش له داوێنی بنه‌ماڵه ده‌بێ ژنه‌كه حوكمی كوشتنی له‌لایه‌ن پیاوانی بنه‌ماڵه‌وه بۆ ده‌ربچێ.
كوێستان فتوحی |
خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی پێیوایه كه هه‌تا خاوه‌نی ئه‌و پێناسه‌یه بین كه ژن شه‌ره‌فی پیاوه، ناتوانین بیر له ئازادیی مرۆڤه‌كان بكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌و پێناسه‌یه مرۆڤ ده‌كا به كۆیله. ئه‌گه‌ر كۆیله‌ش هه‌بێ خاوهنكویلهش هه‌یه. ئه‌و دوانه هیچیان مرۆڤی ئاسایی نین. هه‌روه‌ها ده‌ڵـێ جه‌سته ئه‌و كاته پیرۆزه كه بۆ چالاكی و داهێنان له‌پێناوی مرۆڤایه‌تیدا بجووڵـێ. شه‌ره‌ف جه‌سته‌ی ژن بێ توانا ده‌كا. ژن ناتوانێ هیچ چالاكی و داهێنانێكی هه‌بێ، چونكه كۆیله‌ی كه‌سێكی دیكه‌یه. شه‌ره‌ف لای ئه‌و ژنه تێكۆشه‌ر و ڕووناكبیره، له ئاكاری باشی خودی مرۆڤدایه. ئاكاری باشیش بریتییه له ڕاستگۆیی، ده‌ستپاكی، مرۆڤدۆستی، ژیاندۆستی، دڵسۆزی و مێهره‌بانی...
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیسلامی و سوننه‌تییه. له یاسا و عورف و كه‌لتوری كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی و سووننهتیشدا ژن وه‌ك كالایه‌كی جینسی چاوی لـێ‌ده‌كرێ، ئه‌و كالایه‌ش له ئیختیاری پیاو (باوك، برا و مێرد) دایه. واته ژن موڵكی ئه‌وانه و ده‌بێ به‌دڵی ئه‌وان هه‌ڵسوكه‌وت بكا و چۆنیان پێخۆشه ئاوا كه‌ڵكی لـیوهربگرن. بۆیه هه‌موو خواست و ئاره‌زوو و مافه‌كانی ده‌بێ له جانتایه‌ك بخا به ناوی "نامووس"، ئه‌ویش هی پیاوه و ده‌بێ زۆر به ئه‌مانه‌ته‌وه بۆی بپارێزێ و نه‌یه‌ڵێ چاوی ته‌ماع توخونی بكه‌وێ! ئه‌گینا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه تووشی خراپترین سزا ده‌بێته‌وه.
كه‌لتوری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بناخه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئایین داڕێژراوه و ئایینیش هه‌میشه به چاوێكی سووك له جه‌سته‌ی ژنی ڕوانیوه و ڕه‌وشتی بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگه‌ی له‌و جه‌سته‌یه‌دا پێناسه كردووه. هه‌ربۆیه ژن خۆیشی خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆی نه‌بووه. واته جه‌سته‌ی ژن له ئیختیار و كۆنترۆڵی پیاوان - ئه‌گه‌ر كچ بێ له ئیختیار باوك، برا، مام و ئامۆزا و...، ئه‌گه‌ریش ژن بێ، له ئیختیار مێرددایه. بۆیه هه‌ر لادانێك له خه‌تی سووری ئه‌وان سووكایه‌تییه به‌و پیاوانه و سزاكه‌یشی هه‌ر سپێردراوه به‌وان. ئه‌م سووكایه‌تیكردنه به ژنان، مه‌گه‌ر هه‌ر بۆخۆیان بزانن چه‌نده پڕژانه بۆ ژنان، ئه‌ویش ئه‌و ژنانه‌ی كه له واقعی تاڵی ئه‌و ناعه‌داڵه‌تییه گه‌یشتوون.
به‌ڵـێ، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌ژین كه بیر و فكرێكی به‌ته‌واوی توندوتیژانه و نادادپه‌روه‌رانه زاڵه به‌سه‌ر ژناندا. هه‌موو جۆره هه‌ڵسوكه‌وتێكی ژن به شك و گومانه‌وه سه‌یری ده‌كرێ. ته‌نانه‌ت قسه‌كردن، پێكه‌نین و هه‌ر جۆره پێوه‌ندییه‌كی ژن له‌گه‌ڵ پیاو، ده‌یان جۆر ته‌فسیری لـێ‌ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر كچێك له‌گه‌ڵ پیاوێك قسه بكا، به‌وه تاوانبار ده‌كرێ كه ڕێوشوێنه ئه‌خلاقییه‌كان و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی له‌ژێر پێ ناوه. ئه‌گه‌ر ژنێكی خێزاندار له‌گه‌ڵ پیاوێك پێوه‌ندیی ئاسایی هه‌بێ، خێرا به‌وه مه‌حكوم ده‌كرێ كه ڕێز و به‌های بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێشێل كردووه. له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌میشه ژنان مه‌حكومن.
به‌داخه‌وه كوشتنی ژنان له كوردستاندا به ناوی پاراستنی "نامووس" له په‌ره‌سه‌ندندایه. ڕۆژ نییه هه‌واڵی خه‌مهێنه‌ری كوشتنی ژنێك به‌ده‌ستی نزیكترین كه‌سانی خۆی له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاونه‌كرێته‌وه. ئه‌م دیارده دزێو و بێزههستێنهی كه ناوی لـێنراوه "پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس"، ڕوخساری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی به‌ته‌واوی ناشیرین كردووه. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م جینایه‌تانه له‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قیدا به ناوی پاراستنی به‌هایه‌ك به ناوی "نامووس"، گیانی كه‌سانی نزیكی خۆیان ده‌ستێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یاساه‌وه ڕووبه‌ڕووی كه‌مترین سزا ببنه‌وه.
عاشقبوون و خۆشهویستیكردن له ڕوانگه‌ی "نامووسپهرستان"ـه‌وه، تاوانگه‌لێكی گه‌وره‌ن. ئه‌وانه یاسا و ڕێسای بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگه خه‌وشدار ده‌كه‌ن، بۆیه لادان له‌م یاسایه به ئاسانی و به‌بێ هیچ ترسێك سزای بۆ دیاری ده‌كرێ.
"نامووس" چییه كه وا هه‌ر له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟
ژنانی بێنامووس كێن و پیاوانی به‌نامووس كامانه‌ن؟
له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان نرخی خۆیان له‌ده‌ستداوه. خۆشه‌ویستی كه جوانترین به‌های ژیانی مرۆڤایه‌تییه، مرۆڤی له‌سه‌ر ده‌كوژرێ. قوربانییه‌كانیش زۆربه‌ی زۆریان كچان و ژنانن. ژن ده‌بێ پابه‌ند به خواست و ئاره‌زوو و داواكانی پیاو بێ، ده‌بێ هه‌ر ملكه‌چی ئه‌و ڕێوشوێنه توند و نامرۆڤانه‌یه بێ كه به ناوی "نامووس"ـه‌وه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و به‌تایبه‌ت ژنانی كۆمه‌ڵگه‌دا سه‌پاوه. ئه‌وه یاسای ئیسلامی و پیاوسالارانه‌یه كه "نامووس" له جه‌سته‌ی ژن‌دا ده‌بینێ. هه‌ربۆیه جه‌سته‌ش نرخی سروشتیی خۆی له‌ده‌ستداوه. نامووس بۆته شتێكی پیرۆز و به‌نرخ بۆ پیاوان. دیاره پیرۆزییهكهشی له‌وه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه كه ژن خۆی فیدای پیاوانی بنه‌ماڵه بكا و هه‌موو ژیانی، هه‌ستی، خۆشه‌ویستی، پێوه‌ندیی جینسی و ... له ئیختیاری ئه‌واندا بێ بۆ ئاسووده‌یی و خۆشیبهخشین به ژیانی ئه‌وان.
بوونی "نامووس و شه‌ره‌فی" پیاویش له ڕه‌فتاری "جوان"ی ژن‌دا خۆی ده‌نوێنێ. ڕفتاری جوانیش له‌م كۆمه‌ڵگه داخراوه‌دا بۆ ژن، هه‌موومان باش ده‌زانین ده‌بێ چۆن بێ: به ته‌واو مانا "نه‌جیب". نه‌جیب له ڕوانگه‌ی پیاوسالارییه‌وه به مانای شه‌رمن و بێده‌نگ، جه‌سته‌ی داپۆشراو، مل ڕاكێشانی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا بۆ هه‌ر چه‌شنه فه‌رمانێكی پیاوانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، قبووڵی هه‌موو ناحه‌قی و بێحورمهتییهك به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك ده‌ربڕێ به‌خاتری ڕاگرتنی حورمه‌تی بنه‌ماڵه (پیاوان). ژنی باش و نه‌جیب شوناسی خۆی له‌و سوننه‌تانه‌دا ده‌بینێته‌وه. ده‌بێ هه‌موو درگاكانی ئازادی و مافخوازییهك له‌سه‌ر خۆی دابخا و هه‌موو خواست و ئاره‌زوویه‌ك له ناخی خۆیدا بخنكێنێ. ئه‌وانه یاسا و ڕێسای ئیسلامی و پیاوسالارین ده‌بێ ژنان به باشی بهڕێوهیبهرن، بۆ ئه‌وه‌ی "نامووس" نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌سه‌ر ژنێك، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر ژنه‌كه‌یه كه سزاده‌درێ، چونكه كه‌لتور و یاساكه ده‌ڵـێ، ئه‌و ژنه به باشی ڕێوشوێنه ئه‌خلاقییه‌كانی به‌ڕێوه نه‌بردون، بۆیه پیاو ته‌حریك بووه و ئه‌م تاوانه خوڵقاوه. بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و نهنگییهش له داوێنی بنه‌ماڵه ده‌بێ ژنه‌كه حوكمی كوشتنی له‌لایه‌ن پیاوانی بنه‌ماڵه‌وه بۆ ده‌ربچێ. ئه‌و جۆره كوشتنانه‌ش ناویان لێنراوه "پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس" و ئه‌وه‌ش نه‌ته‌نیا لێپرسینه‌وه‌یه‌كی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و قه‌تڵانه ده‌كه‌ن، زۆر جار له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌ست به سه‌ربه‌رزی ده‌كه‌ن؛ گۆیا بۆ پاككردنه‌وه‌ی په‌ڵه له داوێنی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئه‌م ئه‌ركه‌یان به‌جێگه‌یاندووه. ئه‌م كه‌لتوره دزێوه وا ڕۆچۆته نێو مێشك و بیری ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه و جێی گرتووه كه ته‌نانه‌ت زۆر له ژنان خۆیشیان ئه‌و حه‌قه‌یان به ڕه‌وا زانیوه بۆ پیاوانی "نامووسپهرست".
به لای زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌وه ئه‌م دیارده شه‌رماوییه ئاسایی بووه. بۆیه ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئازادیخوازی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مۆدێرن ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌م چه‌شنه تاوانه سامناكه‌دا كه له ده‌وروبه‌ریاندا ڕووده‌ده‌ن، خۆیان كه‌ڕ كردووه. به‌ڕاستی ده‌بێ ئازادیخوازان و ڕووناكبیرانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیش "شه‌ره‌ف و نامووس" له چیدا ببینن؟ تۆ بڵێی ئه‌وانیش نامووس هه‌ر له جه‌سته‌ی ژن‌دا ببینن و ژن به موڵكی پیاو بزانن، كه‌وا له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ساتانه‌ی به ناوی "نامووس"ـه‌وه به‌سه‌ر ژنانی كوردستاندا دێن بێده‌نگن. هه‌رچه‌ند كوشتنی مرۆڤ ناڕه‌وایه، ژنكوژی به ناوی نامووسپه‌رستییه‌وه په‌ڵه‌یه‌كی یه‌كجار ڕه‌شه به داوێنی مرۆڤایه‌تییه‌وه.
له‌م كوردستانه‌ی كه ئێستا له هه‌موو شوێنێكی دنیا زیاتر باسی دیموكراسی، مافخوازی، ئازادیخوازی، مرۆڤدۆستی و مۆدیرنبوونی تێداده‌كرێ، ڕۆژ نییه ژنێك نه‌بێته قوربانیی "نامووسپه‌رستی". به‌ڵام جارێك له جاران نه‌ماندی له‌لایه‌ن ڕێكخراوه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئازادیخوازان و ڕووناكبیرانی كوردستانه‌وه هه‌وڵێكی جیددی بدرێ بۆ مه‌حكومكردنی ئه‌م جینایه‌ت و پێشگیری له دووپاتبوونهوهیان. نه‌هێشتنی ئه‌م زوڵمه كه ڕوخساری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی ناحه‌ز و بێزههستێن كردووه، هه‌وڵی جیددیی هه‌موو لایه‌كی ده‌وێ. ڕێكخراوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناوه‌ند و بنیاته‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ، ڕووناكبیران و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كه به خۆشییه‌وه ئه‌مڕۆ سه‌ر له سه‌دان ده‌ده‌ن، پێویسته كار بكه‌ن له‌پێناوی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر ئه‌م دیارده نامرۆڤانه‌یه. كوشتنی ژنان له‌ژێر ناوی پاراستنی نامووس، تاوانێكی دژی مرۆڤانییه و نابێ هه‌روا به ئاسانی چاوپۆشیی لـێ‌بكرێ.
لينك ثابت
| ته‌وار |
| شنبه بیست و دوم مهر 1385 ساعت 17:0 |
رامبۆد لۆتف‌پووری:
ژنی ئێستا، ژنی راسته‌قینه نیه، به‌ڵكوو به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌ی سیستمی پیاوسالارییه، ئه‌و سیستمه‌ی كه ژن گونجاو له‌گه‌ڵ ویست و ئاره‌زووه‌كانی پیاو په‌روه‌رده ده‌كات
هه‌ڤپه‌یڤین: مه‌ریه‌م حاجی پوور
1ــ تۆ چۆن كۆمه‌ڵگا پێناسه دهكهیتو ڕات سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگای كوردی چیه؟
ج: وه‌ك گێدینز ئه‌ڵێ، كۆمه‌ڵگا سیسته‌مێكه له په‌یوه‌ندیه به‌رامبه‌ره‌كان كه هه‌ندێك تاكی خاوه‌ن كولتوور هاوبه‌ش پێكه‌وه په‌یوه‌ندی و گرێ دهداتو له ڕاستیشداخاوهن هه‌ندێ كولتووری هاوبه‌شه كه كۆمه‌ڵگا له كۆمه‌ڵ جیا ده‌كاته‌وه. كۆمه‌ڵگای كوردیش به هه‌مان شێوه ده‌چێته خانه‌ی ئه‌م پێناسه‌وه. واته كۆمه‌ڵگای كوردیش بریتیه له كۆمه‌ڵه تاكێكی خاوه‌ن كولتوری هاوبه‌ش كه سیسته‌میكی تایبه‌تی پێوه‌ندیان له نێواندا هه‌یه‌و تایبه‌تمه‌ندی كولتوور‌و سیستمی پێوه‌ندییه‌كانیان له كۆمه‌ڵگاكانی ده‌وروبه‌ریان جیا ده‌كاته‌وه.
2ــ كۆمه‌ڵگای كوردی ئاڵۆزییه‌كی پێوه دیاره وه‌ك بڵێی تێكه‌ڵاوێكه له نهریتو مۆدێرنیته. هۆكاری ئه‌م ئاڵۆزییه له چیدا ده‌بینی؟
ج: راسته، كۆمه‌ڵگای ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاڵۆزه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی تێدایه. كۆمه‌ڵگای كوردی له قۆناغی ده‌ربازبوون له نه‌ریته‌وه بۆ مۆدێرنه‌یه، قۆناغی ده‌ربازبوونیش ئاڵۆزی، تێكه‌ڵاوی‌و قه‌یرانی له‌گه‌ڵدایه، گۆڕانی عهقڵیهتییهتی ئامێری (مۆدێرنیزاسیۆن) گه‌لێك خێرایه له كاتێكدا گۆڕانی عه‌قڵییه‌تی كولتووری (مۆدێرنیته) زۆر ئارام‌و به شێنه‌ییه.
كۆمه‌ڵگای ئێمه تا راده‌یه‌كی زۆر به‌هره‌مه‌ند له ئامێری مۆدێرن بووه، بۆ وێنه ئێنتێرنێت، سه‌ته‌لایت، ئۆتۆمبیلی نوێ‌و ته‌نانه‌ت سیستمی سیاسی‌و په‌روه‌رده‌یی مۆدێرن، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و هزره‌ی كه كار به‌م ئامرازانه ده‌كات خاوه‌نی هه‌مان كولتووری نه‌ریتییه، سیستمی سیاسی‌و په‌روه‌رده‌یی مۆدێرن‌و رۆژئاواییه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی سیاسی‌و په‌روه‌رده‌یی خاوه‌نی هه‌مان هزری نه‌ریتی‌و رۆژهه‌ڵاتین، سیستمی دێموكراتیك هه‌یه به‌ڵام كولتووری دێموكراتیك نیه. ئینتێرنێت‌و سه‌ته‌لایت ده‌ركه‌یه‌كی نوێیان به‌رووتدا كردۆته‌وه‌و ده‌تبه‌نه دنیایه‌كی مۆدێرن‌و پێشكه‌وتووه‌وه كه‌چی هه‌ر كۆمپیوته‌رو ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ت دهكوژێنیتهوه دیسان به‌ره‌وڕووی هه‌مان دنیای كۆن‌و نه‌ریتی ده‌بییه‌وه، ئه‌مه قه‌یرانسازه، ئه‌م ناته‌باییه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی تووشی قه‌یرانی هرزیو دووفاقیه‌تی له كه‌سایه‌تیدا ده‌كات، بۆ وێنه كچێك كه له بنه‌ماڵه‌دا چاو له ته‌له‌فزیۆن ده‌كات، ده‌بینێ كه باوكی یا براكه‌ی چۆن چاو له فڵان ژنه ئه‌كته‌ری بیانی یا كچێكی گۆرانبێژ دهكهنو بهجوانیو ده‌نگه‌كه‌یدا ههڵدهلێن یا چۆن باس له ئازایهتیو زیره‌كیی كۆندالیزارایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، به‌ڵام نایه‌ڵن كچه‌كه‌ی خۆیان ببێ به ئه‌كته‌ر یا گۆرانیبێژو له هیچ رێكخراو یا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌شداری بكات. ته‌نانه‌ت نایه‌ڵن به ئاره‌زووی خۆیشی مێرد بكات. ئه‌مه نموونه‌یه‌كه له ناهاوئاهه‌نگیی نێوان مۆدێرنیزاسیۆن‌و مۆدێرنیته كه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئاڵۆزیی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه. هۆكاری ئه‌م ناهاوئاههنگییهش ئه‌گه‌ر به كورتی باسی بكه‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناته‌بایی بنه‌ماكانی كولتووری ئێمه كه ژێرخانێكی ئایینی‌و نه‌ریتی خێڵه‌كیان هه‌یه‌و بنه‌ماكانی كولتووری مۆدێرن كه ژێرخانێكی زانستی‌و عه‌قڵانییان هه‌یه. جێگۆڕكێی ئه‌م ژێرخانه‌ش گه‌لێك دژوار‌و درێژخایه‌نه.
3ــ نموونه‌ی ناهاوئاههنگییهكهت له كچێك هێناوه، پێم خۆشه لێره‌وه بێمه ناو باسێكی دیكه‌و پرسیارێكی دیكه‌ت لێ بكه‌م. بارودۆخی ژنان له‌م قۆناغی دهربازبوونهدا چۆن ده‌بینی له كاتێكدا كه ده‌زانین ژنان گه‌وره‌ترین قوربانییه‌كانی نه‌ریتن له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا؟
و: گومانم له‌وه‌دا نیه كه ژنان گه‌وره‌ترین قوربانیانی نه‌ریتن، ئه‌و نه‌ریته پیاوسالارانه‌ی كه باڵی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا كێشاوه، به‌ڵام بۆ چوونه ناو ئه‌م باسه پێویسته به كورتی ئاماژه‌یه‌ك به چۆنیه‌تیی سه‌رهه‌ڵدانی پیاوسالاری بكه‌م، واته هه‌ر ئه‌و سیستمه‌ی كه ژنانی كۆتكردوو وای لێ‌كردن چ له قۆناغی نهریتو چ له قۆناغی ده‌ربازبووندا گه‌وره‌ترین كێشه‌كانیان تووش ببێت.
لێكۆڵینه‌وه ئانترۆپۆلۆژیاییو (مرۆڤناسی)و كۆنینهناسییهكان (باستان‌شناسی) ده‌ریانخستووه كه كۆمه‌ڵگای مرۆیی سه‌رده‌مێكی له ژنسالاری یا بڵێین دایكسالاری ئه‌زموون كردووه كه مرۆڤه‌كان له هه‌ندێك تۆڕی به‌ربڵاوی خزمایه‌تیدا پێكه‌وه پێوه‌ندییان بووه و ژنان له ئابووریی سه‌ره‌تایی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی راو‌و كۆكردنه‌وه راوه‌ستابوو خاوه‌ن رۆڵێكی سه‌ره‌كی بوون‌و به‌و بۆنه‌وه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمهڵهكهیانیان له ژێر ركێفدا بوو به‌ڵام به گۆڕانی سیستمی ئابووری بۆ شوانی‌و كشتوكاڵ‌و توانایی زۆرتری جه‌سته‌یی پیاو بۆ كاركردن له‌م سیستمه‌دا، به‌ره‌به‌ره ژنان په‌راوێز خران و پیاوان جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگایان به‌ده‌سته‌وه گرت. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شكسته مێژووییه‌ی ژنه كه ئێنگلێس باسی ده‌كات، له ئاكامی ئه‌م گۆڕانه‌دا دیارده‌ی خاوه‌ندارێتی هاته ئاراوه، واته پیاو هه‌وڵی دا كه ببێ به خاوه‌ن سامان و داراییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی به هێندێك ئامرازی وه‌ك هێزی كار‌و سیستمێك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌روه‌ریی و خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی هه‌بوو، هێزی كاره‌كه بریتی بوو له كۆیله‌و ژن و منداڵه‌كانی و سیستمه‌كه‌ش هه‌مان سیستمی پیاوسالاری بوو كه هه‌موو بنیاده‌كانی كۆمه‌ڵگای وه‌ك بنه‌ماڵه، سیاسه‌ت، ئابووری و ....ی به‌و ئاراسته‌یه دامه‌زراند. بۆ وێنه بنیادی بنه‌ماڵه، هه‌ر چه‌ند پێم خۆشه پێشتر ئه‌وه بڵێم كه من دژ به‌م بنیاده نیم و ئێسته به یه‌كێك له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌زانم، به‌ڵام له راستیدا بنیادی بنه‌ماڵه به ته‌واوه‌تی به‌رهه‌می پیاوسالاری بوو‌و بۆ مه‌به‌ستی كۆت كردنی ژنان به‌دی هات. بنه‌ماڵه بۆ هێنانه ژێر ركێفی ژنان بنیادنرا، وشه‌ی بنه‌ماڵه (family) له وشه‌ی لاتینی (famulus)ه‌وه وه‌رگێڕاوه كه راست به واتای خزمه‌تكاره، واته پیاو بنه‌ماڵه‌ی وه‌ك بنیادێك بۆ فهروانڕهواییكردنی خۆی پێك هێنا كه له‌وێدا ژن و منداڵ رۆڵی خزمه‌تكاری پیاو ده‌بینن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كانی. دیاره له‌م سیتمه‌دا منداڵ‌و نێرینه‌كانی بنه‌ماڵه پێگه‌یه‌كی به‌رزتریان هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه هه‌م هێزێكی كاریی كاریگه‌رتر بوون هه‌م دوایی مێراتگری دارایی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی باوكیان بوون.
به‌م شێوه‌یه سیستمی پیاوسالاری تا ده‌هات به‌هێزتر ده‌بوو و زیاتر كۆمه‌ڵگا، بنیاد و پێوه‌ندییه‌كانی ده‌خسته ژێر ركێفهوه. بۆیه وای لێهات كه دوو بواری جیاوازیی تایبهتیو گشتی بۆ به‌شداریی تاكه‌كان له كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا پێناسه كران، بواری تایبه‌تی كه بواری ژنانه بوو تایبه‌ت به كاروباری ناو ماڵ و بنه‌ماڵه بوو و بواری گشتی كه بواری پیاوانه بوو تایبه‌ت به كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ماڵ واتا كۆمه‌ڵگا بوو كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی له‌خۆ ده‌گرت. له‌سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریدا كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ندی وه‌ك روسۆ و هێگڵ داكۆكیان له‌م دابه‌شكردنه كرد، ئه‌وان ژنیان به بوونه‌وه‌رێكی ناعه‌قڵانی ده‌زانی كه ته‌نیا بۆ بواری تایبه‌تی باشه‌و توانای كاركردنی له بواری گشتی دانیه. بۆ نموونه فرۆید له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو كه ژنان به شێوه‌یه‌كی سرۆشتی لاوازتر له پیاون و بۆ ژیانێكی نزمتر دروست كراون. به‌ڵام له په‌نای ئه‌مانه‌شدا كه‌سانێكی وه‌ك ڤۆڵتێر، جان ئیستوارت میل، دیدێرۆ، ماركس و ێنگڵێسیش هه‌بوون كه لاوازی و كهموكۆڕیی ژنانیان به ناسروشتی و به‌رهه‌می هه‌لومه‌رجی ژیان، پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سیستمی په‌روه‌رده ده‌زانی، له نێو خودی ژنانیشدا كه‌سانێك هه‌بوون كه له‌سه‌ر مافی ژنان و یه‌كسانیی ژن و پیاو وه‌ده‌نگ هاتن، بۆ وێنه ده‌توانین به كه‌سانێك وه‌ك، مادام رۆلاند، ئۆلیمپ دێگۆژ، مادموازیل دێگورنا و له هه‌موو گرینگتر مێری وۆڵیستۆن كرافت ئاماژه بكه‌ین.
هه‌ر چه‌ند ژن بۆ ساڵانێكی زۆر له لایه‌ن سیستمی پیاوسالارییه‌وه خرایه بواری تایبه‌تی و په‌راوێز كرا، به‌ڵام پاش گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری و پێویستیی ئه‌م سیستمه ئابوورییه ههڤڕكییه به هێزی كاری زۆرتر‌و هه‌رزانترو هه‌روه‌ها كه‌مبوونی داهاتی پیاوانی كرێكار بۆ بژێوی و دواتریش پێویستی به پسپۆڕكردنی هێزی كاری پیشه‌سازی، به‌ره‌به‌ره ده‌ركه‌ی بواری گشتیش به رووی ژناندا كرایه‌وه‌و هاتنه گۆڕه‌پانی كار‌و خوێندنی پرۆفیشناڵه‌وه. له‌و كاته به‌ملاوه ره‌وتی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی ژنان و گه‌شه‌ی بزاڤه‌كه‌یان له په‌ره‌سه‌ندندا بووه. ئه‌مه‌ش له خۆیدا به‌رهه‌می په‌ره‌ئه‌ستاندنی كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی‌و به مۆدێرن بوونی ئامێری و كولتوورییهتی. له كاتێكدا كه كۆمه‌ڵگای ئێمه ئێستا له قۆناغی ده‌رباز بووندایه و هێشتا نه له بواری كولتوورییه‌وه پێشكه‌وتنێكی وای به خۆوه دیوه كه كێشه‌ی ژنان تێورێزه كرابێت و نه له بواری پیشه‌سازیشه‌وه گه‌شه‌یه‌كی ئه‌وتۆی كردوه كه پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گۆڕابێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مۆدێڕنیزاسیۆنی بێ مۆدێرنیته كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفره كۆمه‌ڵگای كوردی ته‌نیوه‌ته‌وه، به گشتی ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كانی تاكی كورد به تایبه‌ت ژنانی به‌رز كردۆته‌وه له كاتێكدا وه‌ك وتمان نه‌ریت و كولتووری كۆمه‌ڵگا وه‌ڵامده‌ری ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه نین. به‌م جۆره و به پێی تێوریی "بێبه‌شبوونی رێژه‌یی" "گێڕ" ناهاوسه‌نگییه‌ك له نێوان چاوه‌ڕوانییه به‌هاییه‌كانی ژنی كورد و كاراییه به‌هاییه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا دروست بووه كه تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌یرانی ده‌رونیی كردوون. به واتایه‌ك ژنی كورد خۆی به شایانی شێوه ژیانێك ده‌بینێ كه ده‌وروبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆی دابین ناكات. بۆیه من له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م قۆناغی ده‌ربازبوون بۆ هه‌موو تاكێكی كورد‌و به تایبه‌ت بۆ ژنان كه له ژێر زه‌ختێكی دوو هێنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدان، قۆناغێكی قه‌یراناویه‌و لێ ده‌ربازبوونیشی گه‌لێك دژوار‌و پڕ تێچووه. هه‌ر به‌م هۆیه‌یه كه ده‌بینین رێژه‌ی خۆكوژیی ژنان و به تایبه‌ت كچان له ناوچه كوردنشینه‌كاندا زۆرترین ئاماری هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه ئێستا له ئێران‌دا له چوار پارێزگای كورد نشین سێ پارێزگای ئیلام، كرماشان و كوردستان به‌رزترین ئاماری خۆكوژیی ژنانیان تێدایه. ئه‌مه‌ش راست ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناهاوسه‌نگی له نێوان چاوه‌ڕوانییه به‌هاییه‌كانی ژنان و كاراییه به‌هاییه‌كانی كولتووری كۆمه‌ڵگای ده‌وروبه‌ریان.
4ــ رۆڵی پیاوان له مانه‌وه‌ی نه‌ریته‌كان و دره‌نگ ده‌رباز بوون بۆ مۆدێرنه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ؟
و: وه‌ك باسم كرد قوناغی ده‌ربازبوون هه‌موو تاكه‌كانی كۆمهڵگاو به‌گشتی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا تووشی قه‌یران و كێشه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش راسته كه پیاو پێی ناخۆشه سیستمی پیاوسالاری كه ده‌سته‌به‌ركه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی له نێو بچێت، بۆیه زۆر چاوه‌ڕوان كراوه كه راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ، وشیارانه یا ناوشیارانه داكۆكی له‌و سیستمه پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه بكات. ئه‌مه‌ش ویست و داكۆكییه‌كی پارادۆكسیكاڵه، وه‌ك چۆن وتمان ژنی كورد تووشی ناهاوسه‌نگی بووه له نێوان چاوه‌ڕوانییه بههاییهكانیو كاراییه به‌هاییه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا، پیاویش تووشی پارادۆكسێك هاتووه له نێوان ویستی نوێخوازی و ترسی رووخانی بنچینه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی. بۆیه من رۆڵی زۆربه‌ی پیاوان له مانه‌وه‌ی نه‌ریته‌كاندا به نێگه‌تیڤ هه‌ڵده‌سه‌نگێنم. پیاوی كورد به ته‌مایه به كه‌ره‌سته‌ی كۆن بینای نوێ چێ بكات، كه ئه‌مه‌ش لۆژیكێكی نادروسته، ئاكامی باش قه‌ت له سه‌ره‌تای خراپ ناكه‌وێته‌وه.
5ــ ئه‌ی رۆڵی ژنان چی؟ ئه‌وان چ كاریگه‌رییه‌كیان له مانه‌وه‌ی نه‌ریته‌كاندا هه‌یه؟
و: به‌داخه‌وه خودی ژنانیش رۆڵێكی نێگه‌تیڤیان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌انیش ئه‌و شێوه ژیانه‌و ئه‌و یاسا‌و رێسا كۆمهڵایهتییهیان په‌سند كردووه‌و كاری پێده‌كه‌ن، لاوازیی خۆیان و مرۆڤی پله دوو بوونیانیان قبووڵ كردوه، به سروشتی ژیانی خۆیانی ده‌زانن. ته‌نانه‌ت لۆمه‌ی ئه‌و ژنانه ده‌كه‌ن كه رچهشكێنانه كۆت و به‌نده‌كانی نه‌ریت و یه‌خسیری ده‌شكێنن و پێ له‌سه‌ر مافه‌كانیان داده‌گرن. زۆرجار ژنان زۆرتر له پیاوان داكۆكی له سیستمی پیاوسالاری ده‌كه‌ن و وه‌ك حه‌قیقه‌تێكی نه‌گۆڕ وێنای ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش هۆكاری په‌ره‌ورده‌یی و سایكۆلۆژیی هه‌یه. به بڕوای من ژنی ئێستا، ژنی راسته‌قینه نیه، به‌ڵكوو به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌ی سیستمی پیاوسالارییه، ئه‌و سیستمه‌ی كه ژن گونجاو له‌گه‌ڵ ویست و ئاره‌زووه‌كانی پیاو په‌روه‌رده ده‌كات. راسته ژنی ئێستا لاوازه، عه‌قڵانییه‌تی له چاو پیاودا كزتره، به‌ڵام ئه‌مه سروشتی نیه، به‌ڵكوو له ره‌وتێكی په‌روه‌رده‌ی مێژوویی‌دا وای لێهاتووه، پێشتر‌و ته‌نانه‌ت ئێستاش له هه‌ندێك شوێندا ژنان مافی خوێندنیان نه‌بووه. به‌شێكی زۆری په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ له نێو كۆمهڵگاو له ره‌وتی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌بێت، له كاتێكدا له كۆمه‌ڵگای كوردیی ئێمه‌دا ئێستاش به‌شێكی زۆری ژنان له چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه بترازێ هیچ شوێنێ نابینن، واته هه‌ر له بواری تایبه‌تیدان و بۆیان نیه بێنه بواری گشتی و ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نه‌رم بكه‌ن كه زۆرترین باندۆری له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌بوونی مرۆڤ هه‌یه. كه‌وابوو سروشتییه كه له چاو پیاودا كه به‌رده‌وام له گه‌رمه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كاندایه، گه‌شه‌یه‌كی كه‌متریان له بواری هزریدا هه‌بێ.
6ــ ژنان چۆن ده‌توانن كۆت و به‌نده‌كانی نه‌ریت و سیستمی پیاوسالاری بشكێنن؟
و: پێش هه‌موو شتێك پێویسته بیروبۆچوونی ژنان به‌رامبه‌ر به خۆیان، تواناییهكانیان و پێگه‌و بارودۆخی ئاراییان له كۆمه‌ڵگا بگۆڕدرێ، باوه‌ڕ به خۆیان و تواناییهكانیان بكه‌ن و به هیچ جۆرێك ره‌وایی به ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری نه‌ده‌ن، پێویسته سه‌رله‌نوێ خۆیان پێناسه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ جه‌وهه‌ری مرۆییان، له دۆخی ئامرازی بوون و كۆیلهتیی پیاو ده‌رچن و ببن به مرۆڤی سه‌ربه‌ست و عه‌قڵانی. پێویسته به پێكهێنانی یه‌كیه‌تی و سه‌ندیكا هه‌وڵی یه‌كریزی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی هه‌موو ژنانی كۆمه‌ڵگا بده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌بێ به خوێندن و به‌شداری له چالاكییه ئابوورییه‌كاندا بناغه‌ی مادی و مه‌عنه‌ویی خۆیان بۆ داكۆكی له مافه‌كانیان و خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ویسته‌كانیان پته‌وتر بكه‌ن، ژنان تا له بواری ماڵییه‌وه به‌ستراوه‌ی پیاوبن، ناتوانن ده‌نگ هه‌ڵێنن و لێبڕاوانه خه‌باتی مافخوازانه بكه‌ن. ژنان ده‌بێ ئازایانه بێنه نێو كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانه‌وه، به تایبه‌ت ژنانی كورد كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كی بهشخوراوو خهباتكارن، پێویسته به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بێلایه‌ن نه‌بن و چالاكانه به‌شداریی شۆڕش بكه‌ن و پیشان بده‌ن كه له‌و ئاسته‌شدا هیچ شتێكیان له پیاوان كه‌متر نیه.
7ــ له كۆتاییدا چ پهیامیكتان بۆ ئه‌و ژنانه‌ی هه‌یه كه به هۆی خه‌بات بۆ دابین بوونی مافه‌كانیان، كه‌وتوونه‌ته به‌ر رق و نه‌فره‌تی كۆمهڵگاو مێرده‌كانیانه‌وه؟
و: به كورتی ده‌ڵێم، هیچ خه‌باتێك ئه‌ویش بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی پیرۆزی ئه‌وتۆ ئاسان و كه‌م تێچوو نیه، ئه‌وه‌ی ده‌بێ بكرێ گۆڕینی كولتوورێكه كه به درێژایی مێژوو ته‌مه‌نی هه‌یه‌و له هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا ره‌گی داكوتاوه، گۆڕینی ئه‌و كولتووره، گۆڕینی پێكهاته و سیستمێكی لـێ‌ده‌كه‌وێته‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پیاو واته مرۆڤی سه‌رده‌ست ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، كه‌وابوو ئه‌مه كارێكی ئاسان نیه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه بكه‌وێته به‌ر رق و دژایه‌تیی توندی كۆمهڵگاو پیاوانه‌وه، بۆیه خه‌باتكارانی رێگای ئه‌م ئامانجه واته ژنان ده‌بێ به خۆڕاگری و پێداگرییه‌كی به‌رده‌وام و زۆرتره‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و گۆڕینی بارودۆخه‌كه بده‌ن و نه‌یه‌ڵن ئه‌و كۆسپ و زه‌ختانه ئه‌ژنۆیان شل بكات.
لينك ثابت
| ته‌وار |
| جمعه هفتم مهر 1385 ساعت 17:52 |
|

کۆمیسیۆنی یه‌کسانی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران – سوئێد، بریاری داوه که تۆرێکی تایبه‌ت به کچان‌و ژنان پێک بێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگایه‌وه ژنانی کورد بتوانن هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر جێگای خۆیان له کۆمه‌ڵگادا بکه‌نه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره هه‌رچی باشتر به‌رێوه بچێت‌و بیرۆکه‌ی یه‌کسانی جێگا بگرێت ده‌بێت پێکه‌وه تێ‌بکۆشین...
کۆمیسیۆنی یه‌کسانی پێویستی به هاوکاری سه‌رجه‌م ژنان‌و کچانی ئه‌ندام هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی یه‌کسانی هه‌رچی باشتر جێگا بگرێت‌و له هه‌موو بواره‌کاندا ره‌نگ بداته‌وه. دارشتنی به‌رنامه‌و بیرۆکه‌ی یه‌کسانی چه‌ندین مه‌به‌ستی جیاواز له خۆی ده‌گرێت. ئه‌کرێت، بیرۆکه‌ی یه‌کسانی وه‌ک ئامرازێکی باش که‌ڵکی لێوه‌ر بگیرێت، له ڕاستیدا به کرده‌یی کردنی بیرۆکه‌که خۆی له خۆیدا ده‌توانێ به چاکترین شێوه شوێن له سه‌ر لاوه‌کان دابنێت. کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تی لاوان به گشتیی، کۆمیسیۆنی یه‌کسانی به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و باوڕه‌یه که هه‌موو کچان‌و ژنانی ڕێکخراوه‌که‌مان پێویسته له پرۆسه‌ی داڕشتنی ئه‌م بیرۆکه‌دا چالاکانه به‌شداری بکه‌ن.
یه‌که‌مین هه‌نگاو، دۆزینه‌وه‌ی که‌موو کوڕیه‌کانه!
یه‌که‌مین هه‌نگاو، دۆزینه‌وه‌ی که‌موو کوڕیه‌کانه، ئه‌و که‌موو کورتیانه‌ی که ئه‌ندامان هه‌ستی پێده‌که‌ن. پێویسته به وردی ده‌ست نیشان بکرێن، هۆکاره‌کانی ببیندرێنه‌وه، پاشان به جیددی کار بکرێت بۆ لابردن‌و نه‌هێشتنیان.
دووهه‌مین هه‌نگاو داڕشتنی بیرۆکه‌ی یه‌کسانییه!
کاتێک به‌و ئاکامه گه‌یشتین که که‌موو کوڕیه‌کان چین، پێویستمیان به گۆڕانکاری هه‌یه، ئه‌و جار پێویسته بیر له ڕێگای تایبه‌ت بکرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گیر‌و گرفته‌کان.
بێ گومان له‌م هه‌نگاوه‌شدا، هاوکاریو پشتیوانی هه‌مووان گرینگه.
بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆکه‌که وه‌ک ئامرازێکی باش که‌ڵکی لێوه‌ر گیرێت، پێوسته ئامانجه‌کان به شێوه‌یه‌کی روون‌و کۆنکرێت بخرێنه به‌ر باس، له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا پێویسته له هه‌ر به‌شێکدا ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندییانه له به‌ر چاو بن:
- چۆنیه‌تی هه‌لومه‌رج؟
- هۆکاره‌کان؟
- بۆ وایه؟
- شیوازه‌کانی چاره سه‌ری؟
- کێ به‌رپرسیاره؟
- کاتی چاره‌سه‌ری هاتووه؟
- که‌ره‌سته‌و توانا‌مان چه‌نده؟
سێهه‌مین هه‌نگاو، ههڵسهنگاندنو پێداچوونه‌وه‌یه.
کاتێک بیرۆکه‌که خرایه مه‌یدانی پراکتیکه‌وه، پێویسته به‌رده‌وام لێکۆڵینه‌وه بکرێت که بیرۆکه‌که چه‌نده په‌یره‌وی لێده‌کرێت... بێگومان ئه‌و کومیتانهی توانیویانه به شێوازێکی باش بیرۆکه‌که بخه‌نه کار پێوسته ئاورێکی زیاتریان لێبدرێته‌وه. هاوکات له‌و شوێنانه‌ی که بیرۆکه‌که به شێوه‌ی شیاو کاری پێنه‌کراوه، پێویسته له ئاسته‌نگه‌کان بکۆلینهوهو بۆ چاره‌سه‌ریان هه‌نگاو بهاوێژین.
کۆمیسیۆنی یه‌کسانی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران – سوئێد، خوازیار به زووترین کات ئه‌م تۆره چالاک بکات. ئه‌و که‌سانه‌ی که خوازیارن له‌م تۆره‌دا چالاکی بکه‌ن، پێویسته په‌یوه‌ندی به به‌رپرسی کۆمیسیۆنی یه‌کسانی بگرن.
ئیمهیل:
Shadan.maulani@lawan.nu ته‌له‌فوون:
0739-779530
یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران_ سوئێد
کۆمیسیۆنی یه‌کسانی |
لينك ثابت
| ته‌وار |
| دوشنبه سوم مهر 1385 ساعت 18:45 |